photo 2019 01 15 18 22 54

 
 
 
لاوان میدیا: شاندێکی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد و، لەگەڵ نوێنەری حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆ بوونەوە. 
 
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲٥ی بەفرانباری ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر ۱٥ی ژانویەی ۲۰۱۹ زایینی، شاندێکی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ "هێمن حەمەتاڵ" بەرپرسی سەنتەری ئازادی لاوان لە شاری سلێمانی، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ نوێنەری حیزبی دێموکرات و نوێنەری یەکیەتیی لاوان کۆبوونەوە.
 
لە دیدارە دا لەلایەن هەیئەتی حیزب و یەکیەتیی لاوانەوە بە سەرپەرستی هاوڕێ "فواد خاکی بێگی" نوێنەری حیزبی دێموکرات و هاوڕێ "سەلام قادری" نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە سلێمانی پێشوازیان لێکرا.
 
لەم دانیشتنە دۆستانەیە دا ڕەوەشی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان و پرسی کورد لە ناوچەکە تاوتوێ کران و سەبارەت بە کۆمەڵێک کاری هاوبەش ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
photo 2019 01 15 18 22 51
 
شاندی میوان بەگرینگی و بایەخەوە ڕوانییانە خەباتی حیزبی دێموکرات و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خەباتی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ناوی "ڕاسانی رۆژهەڵات" و ئەو خەباتە نوێیەی ڕۆژهەڵاتیان بەرز نرخاند، هەروەها هاودەنگی هەموو لایەکیان لەسەر پرسە نیشتمانیەکان بە پێویستییەکی هەنووکەیی و زەرووری زانی.