12 14 09.35.10

 
لاوان میدیا: کۆمیتەی "بەمۆ"ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندام و لایەنگرانی خۆی بەڕێوە برد.
 
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۳ی سەرماوەز ۱۳۹۷ هەتاوی، یەکیەتیی لاوان لە شارۆچکەی زەڕایەن کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەو شارۆچکەیە بەڕێوە برد.
 
سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان لەلایەن هاوڕێ "ساسان یەعقووبی" بەرپرسی کۆمیتەی بەمۆ بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداربووانی کرد
 
سەرەتای کۆبوونەوەکە هاوڕێ "فواد خاکی بێگی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی باسێکی لەسەر ڕاسانی ڕۆژهەڵات و ڕۆڵی ڕاسان پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد
 
دواتر هاوڕێ "ئیسمایل ڕەحمانی" کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسێکی لەسەر" پڕوپاگەندە و شەڕی ڕەوانی"، پێشکەش کرد.
 
لە کۆتای دا هاوڕێیانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە سەرنج و تێبینی و پێشنیاراتی خۆیان باسکرد و لەلایەن بەڕێوبەرانی کۆبوونەوەکە وەڵام درانەوە، کۆبوونەوەکە بەسەرکەوتووی کۆتای پێهات.