kobunewei slemani2 1

 

دوانیوەڕۆی هەینی ۲۹/۱۰/۱۳۹٦ی هەتاوی کۆبوونەوەیەک بۆ ئەندامانی کۆمیتەی سلیمانیی یەکیەتیی لاوان پێک هات. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

 

 

پاشان لەلایەن ئازاد شافعی،بەرپرسی کۆمیتە، کۆبوونەوەکە کرایەوە و داوا لە بەڕێز مەسعوود بابایی،ئەندامی حیزبی دێمۆکرات،کرا بۆ پێشکەش کردنی باسەکەیان سەبارەت بە رۆڵ و ئەرک و مافەکانی لاوان لە دنیای سەردەم و بارودۆخی ھەنووکەیی ناوچە.

 

 

بەڕێز بابایی لە درێژەی باسەکانیدا ئاماژەی بە گرینگیی خۆپێگەیاندن و بەشداریی سیاسیی لاوان بۆ بەدەست ھێنانی مافی چارەی خۆ نووسین کرد و جەختی لەسەر ئەو پێویستییە کردەوە.

 

پاش خایاندنی یەک کاتژمێر،کۆتایی بە کۆبوونەوەکە ھاتkobunewei slemani2 2

 

.