serdani lawani tevgeri rojawa le lawan 1 3

 

شاندێکی تایبەتی تەڤگەرا جوانێن ڕۆژئاوا بە سەرپەرەشتی عیماد یوسف سەردانی بنکەی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد به مەبەستی دیدارێکی دوستانه و تاوتوێ کردنی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر کورد و  ئەرکی لاوانی کوردستان لەو پەیوەندییەدا.

 

 

لە دانیشتنەکەدا هەر دوو لایەن ئاوریان دا بە سەر گیر و گرفتەکانی بەردەم لاوانی هەر چووار پارچەی کوردستان و سیاسەتەکانی ڕێژیمە داگیر کەرەکان بەسەر کوردستاندا.

 serdani lawani tevgeri rojawa le lawan 1 1

 

هەروەها باس له خاڵە بە هێزەکانی لاوانی کوردستان و چوونیەتی هەڵسوکەوتی ئەوان لە بەرامبەر ئاڵوگۆری ناوچەکە و بە دەست هێنانی بەرژەوەندییەکانی کورد له هەر چوار پارچه کرا و تاوتۆی خاڵه لاوازەکان و یەکڕیزی و ڕێگە چارەکان بۆ بەهێز کردنی ئیرادەی نەتەوایەتی و ڕاکێشانی سرنجی وڵاتە زلهێزەکان له ناوچەکە و سەر خستنی داخوازییەکانی کورد و بە دەست هێنانی پاڵپشتی کۆمەڵگای جیهانی له نەتەوەی کورد، کرا.

 

هەروەها ئاماژەی تایبەت به باردۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و خەباتی نەتەوایەتی لەو بەشە له کوردستان کرا و ڕیگە چارەکان بۆ سەرکەوتنی کورد تاوتۆی کران و هەر بەو  شێوەیش باسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کاریگەرییەکان لاوان و ڕێکخراوە کوردییەکان serdani lawani tevgeri rojawa le lawan 1 4 لە سەر سیاسەتی کورد و کاریگەرییەکانی لە سەر کۆمەڵگای نەتەوایەتی ئێران و داخوازییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.

 

 

لە کۆتاییشدا باس له کولتور و زمانی کوردی و تێکۆشان بۆ زۆرتر ناساندی کوردەکان له هەر چوار پارچەی کوردستان کرا و ئالترناتیوی لاوانی کورد لر بەرامبەر سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕێژیمە داگیر کەرەکان به تایبەت سیاسەتی ئاسمیلاسیون و تاواندنەوەی کورد و برگری کردن لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانە و دژ کردەوەکانی لاوان لەو ڕاستایەدا، کرا.

 

 

 

 

serdani lawani tevgeri rojawa le lawan 1 2