kobunewey fedrasyon 15.11 3

 

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ی کوردی لە بنکەی سکرتاریەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات چەندین رێکخراوەی مەدەنی شاری کۆیە لەگەڵ فێدراسیۆنی رێکخراوە مەدەنییەکان دیداری هاوبەشیان پێکهێنا .

 

 

دیداری هاوبەشی فێدراسیۆنی رێکخراوە مەدەنییەکان و  تۆڕی چەتری رێکخراوەکان و یەکیەتیی لاوانی کوردستان و رێکخراوی کوردستانێکی سەوز لەگەڵ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهات و سەرەتای کۆبوونەوە بە رێزگرتن لە رۆحی گیانبەختکردوانی رووداوە سروشتیەکەی زەوی هەژێنی کوردستانی رۆژهەڵات و باشوور و دواتر بەرنامەی کار راگەیەندرا.

 

kobunewey fedrasyon 15.11 1بەڕێز شیرین عەبدوڵا سەرۆکی فێدراسیۆنی رێکخراوە مەدەنییەکان ئاوڕێکی لە کاروتێکۆشانی فێدراسیۆن دایەوە .

 

دواتر بەڕێز هاوکار رەندیخانی سەرۆکی تۆڕی چەتری رێکخراوەکان باسێکی لەسەر ئەرک و بەرپرسیارەتیان بەرامبەر کاری ریکخراوەیی کرد و ئامانجیان لە چالاکییەکانی تۆڕ خستە روو.

 

بەڕێز جەلال رەوانگەرد وێڕای بەخێرهاتنی شاندی مێوان ، ئاوڕێکی لە روداوی زەوی هەژێنی ناوچەی کرماشان کە ئەو کارەساتە گەورەیەی لێکەوتەوە . هەروەها رەخنەی لە کۆمەڵگا و راگەیاندن و لایەنەکانی باشوری کوردستان لە هەمبەر کەمتەرخەمی و بە هێند وەرنەگرتنی ئەو لێقۆمانە لە ئاست هاونەتەوەییەکانیان لە رۆژهەڵات گرت ، بە تایبەت راگەیاندنی حکومەتی هەرێم کە ئەو ناوچە کوردستانیانەی رۆژهەڵاتی بە ناوی ناوچەی کۆماری ئیسلامی هەژمار کردوە .

 kobunewey fedrasyon 15.11 2

لە بەشێکی دیکەی باسەکەی رەوانگەرد ، ئاوڕی لە ئەرک و بەرپرسیارەتیی رێکخراوەیی یەکیەتیی لاوان بەرامبەر فێدراسیۆنی ریکخراوە مەدەنییەکان و سەرجەم چالاکان و رێکخراوەکانی باشور و هاوکاری و هاوپیوەندییان دایەوە.

 

 

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکەدا بەڕێز ئاراس خالید باسێکی لە ئەرک و بەرپرسیارەتی رێکخراوەکان لە باشور بەرامبەر پرسەکانی رۆژهەلات کرد .

 

لە باسە گشتییەکانی ئەو کۆبوونەوەیەدا سەرجەم ئامادەبووان سەرنج و تێبیینییەکانی خۆیان خستە روو  و هیوایان خواست گەلەکەمان چی دیکە بەرەوڕووی ئەو کۆستە گەورانە نەبێتەوە و هاوکاری و تێکۆشانی هاوبەش لە ئاست سەرجەم رێکخراوەکانیان بە گرینگ زانی.

 

 kobunewey fedrasyon 15.11 4kobunewey fedrasyon 15.11 5kobunewey fedrasyon 15.11 6kobunewey fedrasyon 15.11 7kobunewey fedrasyon 15.11 8