didari berfrawani lijney lawani rojhelat 5.96 2

 

لە درێژەی هاودیتن و دانیشتنەکانی لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات رۆژی پێنج شەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧١٧ی کوردی نوێنەرانی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا لە پێوەندی بە ئامادەکاری دووهەم کۆنفرانسی لاوانی رۆژهەڵات لە بنکەی سکرتاریەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوان  پرۆژە و ئامادەکارییەکانی دووهەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵاتی خستە بەرباس و تاوتوێ کردن و پاش ئاڵوگۆڕی بیروڕا و هاوڕایی کردن لە نێوان سەرجەم لایەنەکانی رۆژهەڵات ، بڕیار درا دووهەم کۆنفڕانس "  لە  رۆژی جیهانی لاوان واتە ١٢ی ئاگۆستی ٢٠١٧ بەڕێوە ببات.

 

didari berfrawani lijney lawani rojhelat 5.96 1

جێگەی ئاماژەیە ٤ ساڵ پێش یەکەم کۆنفرانسی لاوانی رۆژهەڵات لە ژێر دروشمی "یەکریزی لاوان، بەرەو داهاتووی گەش" لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمـی کوردستان بەڕێوەچوو .