Warning: getimagesize(images/images-stories-workshop._koye_2015.8.30_5-186x130.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468 Warning: getimagesize(images/images-stories-workshop._koye_2015.8.30_4-193x130.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468

لاوان: له‌ته‌لارى به‌ریوه‌به‌رایه‌تى كتیبخانه‌ گشتییه‌كانى كۆیه‌ وۆرکشۆپێک له‌ژێر ناوى "گرفتى ئیستا چاره‌یه‌ك بۆ ئاینده‌" لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی خەرمانانی ٢٧١٥ی کوردی، بۆ کۆمەڵێک لە چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە شاری کۆیە لە لایەن تۆڕی چەتری رێکخراوەکان، بەڕێوەچوو.
دووه‌مین وۆرکشۆپ لە پێوەندی بە پرسی توێژی لاوان، بە ‌به‌شدارى نوینه‌رى ریكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگەى مه‌ده‌نى و چالاكوانان و مامۆستایانى زانكۆ و رۆژنامه‌نوسانی دەڤەری شاری کۆیە، به‌ریوه‌چوو.workshop. koye 2015.8.30 2
دەستپێک وته‌ى تۆرى چه‌ترى ریكخراوه‌كان و شیكردنه‌وه‌ى پلانی کاری دانیشتنه‌كه‌ لە لایەن بەڕێز هاوکار رەندیخانی پێشکەش کرا.
دواتر هه‌ریه‌ك له‌ لیژنەکانی‌ تایبه‌ت بە ئامادەکردنێکی مەیدانی و پلانێک بۆ رێکاری چارەسەری گرفت و ئاریشەکانی لاوان كه ‌له یەکەم ‌دانیشتنى ئەو چالاکوانانەی دەڤەری کۆیە بریاری له‌سه‌ر درابوو، راپۆرته‌كانى خۆیان پێشكه‌ش كرد.
پاش پێشکەش کردنی هەرکام لە پلانەکان لە لایەن بەشداربوانەوە سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان دەخستە بەرباس و موناقشەوە کە لە لایەن بەشداربووانەوە گوفتوگۆیەکی کراوەی لەسەرکرا.
له‌كۆتایی ئەو وۆرکشۆپەدا له‌سه‌ر پێشنیارى تۆرى چه‌ترى رێكخراوه‌كان و به‌بریارى ئاماده‌بوان بریار درا راپۆرتى هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ بكرێته‌ پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌تى كیشه‌و گرفت و داواكاریه‌كانى لاوانى سنوره‌كه‌ و له ‌كۆنفرانسێكدا به‌ئاماده‌بوونى نوێنەرانی لاوان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نى و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن پێشكه‌شى لایه‌نه‌ په‌ێوه‌ندىیداره‌كان، بكریت.
جیی ئاماژه‌یه‌ له‌ رێکەوتی دانیشتى یه‌كه‌مى وۆرکشۆپەکە‌ کە له‌و دانیشتنه‌دا نوێنەرانی بەشداربوو دابه‌ش كران به‌سه‌ر لیژنه‌دا بۆ نوسینه‌وه‌ى راپۆرتى تایبه‌تمه‌ند بۆ بابه‌ته‌كانى (گرنگى ورۆڵى لاو له‌كۆمه‌ڵگادا، هه‌لى كار وه‌ك به‌شێك له‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ى لاوان، دیارده‌ى كۆچى لاوان )، لە لایەن تۆری چەتری رێکخراوەکان لە شاری کۆیە رێکخرابوو، نوێنەرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بەشدار بوون .

images stories workshop. koye 2015.8.30 5 186x130

workshop. koye 2015.8.30 1workshop. koye 2015.8.30 3images stories workshop. koye 2015.8.30 4 193x130