Warning: getimagesize(images/images-stories-DUHEM_ROJI_konfransi_IUSY_LE_TURKIYE_2015__3-200x125.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468 Warning: getimagesize(images/images-stories-DUHEM_ROJI_konfransi_IUSY_LE_TURKIYE_2015__4-200x115.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468 Warning: getimagesize(images/images-stories-DUHEM_ROJI_konfransi_IUSY_LE_TURKIYE_2015__6-200x119.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468

DUHEM ROJI konfransi IUSY LE TURKIYE 2015 1لاوان: دووهەم رۆژ و کۆتایی کاری کۆنفڕانسی خەبات بۆ ئاشتی و عەداڵەت بۆ هەمووان رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٥ی کوردی بە دەرکردنی بڕیارنامەک، کۆتایی بە کارەکانی هات.
کۆنفڕانسی " خەبات بۆ ئاشتی و عەداڵەت بۆ هەمووان" کە لە لایەن کومیتەی مەدیتەرانەی IUSY بەڕێوەچوو کە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندامی فەرمی ئەو کومیتەیە و تەوەری تایبەت بە کوردستانی رۆژهەلات لە لایەن نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە رۆژی یەکەمی کۆنفڕانس پێشکەش کرا.
رۆژی دووهەمی کۆنفڕانس کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی دەستی پێکرد بە سەردان کردنی "سەیدی فورات" ئەندامی مەجلیسی (د.ت.ک) کە لەو دیدارەدا باسێکی لە کارو چالاکییەکانی خۆیان کرد و دواتر بەسداران کۆمەلێک سەرجن و پرسیاریان ئاراستە کرد.
لە وڵامی پرسیارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئێران و داعش هیچ جیاوازییەکیان لە نێوەرۆک و سیاسەتیاندا نیە و بە روونی پشتیوانی خۆی لە خەباتی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان کرد.
دواتر نوێنەرانی بەشداربووی کۆنفڕانس سەردانی شارەوانی ئامەد یان کرد و لەوێدا کۆمەڵێک زانیاری لە پێوەندی بە باری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی شاری ئامەد هاتە بەرباس.
لە بڕگەیەکی دیکەی سەردانەکاندا سەردانی "ماڵی گەلان" کرا و لەوێدا لە لایەن ئەندام پەڕلەمانێکی سەر بە لیستی لە پەرلەمانی تورکیە پێشوازی لێکردن .
دوانیوەڕۆی رۆژی کۆتایی کۆنفڕانس تەخانکرابوو بۆ دوو تەوەر: یەکەم رۆڵی ژن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەوەری دووهەم باس و موناقشە لەسەر بڕیارنامەی کۆتایی کۆنفڕانس کە لەو بەشەدا کۆمەڵێک خاڵی پێشنیاری کەوتە بەربا س ودەنگدان.
جێگەی ئاماژەیە لە لایەن نوێنەری یەکیەتیی لاوان خاڵێک لەهەمبەر " پشتیوانی لە خەباتی لاوانی کورد بۆ ئازادی و دێموکراسی و بەرەوا زانینی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ گەلانی ئێران و نەتەوەی کورد لە هەرچواربەشی نیشتمان" پێشنیار کرا و دواتر بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرا.

 

DUHEM ROJI konfransi IUSY LE TURKIYE 2015 2DUHEM ROJI konfransi IUSY LE TURKIYE 2015 5images stories DUHEM ROJI konfransi IUSY LE TURKIYE 2015 3 200x125images stories DUHEM ROJI konfransi IUSY LE TURKIYE 2015 4 200x115images stories DUHEM ROJI konfransi IUSY LE TURKIYE 2015 6 200x119