لاوان: رۆژی هەینی ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٥ی کوردی بەرامبەر بە ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٥ی زاینیی، لە شاری کوردنشینی دیاربەکر لە کوردستانی باکوور (تورکیە)، کۆنفڕانسێک لە لایەن کومیتەی مەدیتەرانەی IUSY لە ژێر ناوی konfransi IUSY 2015.8"خەبات بۆ ئاشتی و عەداڵەت بۆ هەموو مرۆڤەکان" کە بڕیارە بە ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەدەچێ، دەستی بە کارەکانی کرد


یەک لە تەوەرەکانی تایبەت بەو کۆنفڕانسە لەسەر پرسی کوردە لە ژێر ناوی " خەباتی کوردان، بۆ ئاشتی و ئازادی و رێکاری ئاشتیخوازانە بۆ گەیشتن بە مافەکانیان" .
بڕیارە نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە یەک لە ئەندامانی رەسمی کومیتەی مەدیتەرانەی IUSY یە، بڕگەی تایبەت بە پرسی کوردستانی رۆژهەڵات، پێشکەش بکات.
یەکیەتیی لاوان لە ٢٦مین کۆنگرەی IUSY کە لە ٢٤تا ٢٧ی ژانوییەی ٢٠٠٧ی زاینیی بەڕێوەچوو، بە ئەندامی فەرمی ئەو رێکخراوەییە وەرگیرا. جێگەی ئاماژەییە هەر لەو کۆنگرەیەدا گەڵالەیەک سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێراندا پەسند کرا کە لەوێدا هاتووە بە لەبەرجاوگرتنی ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوەییە IUSY پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپۆزسیۆنی پێشکەوتووخواز و سێکولار و دێموکراسی خوازی ئێران دەردەبڕێ و هەروەها پشتیوانی راستەوخۆی بۆ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حدکا دەربڕی.
شایانی باسە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکەم رێکخراوی تایبەت بە لاوانی کورد لە هەرچواربەشی نیشتمان بووە کە بە ئەندامی فەرمی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیستی لاوان وەرگیراوە و هەنووکە هەردوو "رێکخراوی ئازادی لاوان" لە کورستانی باشوور (یەکیەتیی) و رێکخراوێکی دیکە لە کوردستانی باکوور، ئەندامی فەرمی ئەو رێکخراوەیەن.