IMG 20200102 084725 142

IMG 20200102 084729 400

کۆمیتەکانی شاخ کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیان بەڕێوەبرد.

کۆمیتەکانی شاخی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیان بەڕێوەبرد.
لاوان میدیا: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ و ٥ ی بەفرانباری ۱۳۹۸ی هەتاوی، لە میانەی سەردانی شاندێکی یەکیەتیی لاوان بۆ کۆمیتەکانی شاخی یەکیەتیی لاوان لە هێزەکانی ۱۱٥ و ۱۲۲ ی پێشمەرگەی کوردستان کۆنفڕانسی ساڵانەی ئەم کۆمیتانە بەڕێوەچوو.
شاندی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرەستی بەڕێز "واحید ئەحمەدی" جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوان و بەرپرسی بەشی تەشکیلات بەمەبەستی پێکهێنانی کۆنفڕانسی ساڵانە و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ ئەندامانی یەکیەتیی لاوان ئەم سەردانەیان پێکهێنابوو.
لە بەشی کۆبوونەوەدا کە تایبەت بوو بە باسکردن لەسەر کەسایەتی "دوکتۆر قاسملوو" و " شیکردنەوەی بەرنامە و پێڕەوەی نێوخۆی یەکیەتیی لاوان" 
سەرەتا " زانیار بەهاری" باسێکی لەسەر تایبەتمەندی کەسایەتی و هزری ڕێبەری کاریزماتیکی نەتەوەکەمان " دوکتۆر قاسملوو" پێشکەشکرد.
پاشان بەڕێز " سۆران باریکە" کادری سیاسی و ئەندامی پێشووی ڕێبەری یەکیەتیی لاوان بەرنامە و پێڕەوی یەکیەتیی لاوانی بۆ ئەندامانی لاوان شیکردەوە.
بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکان وەکو ڕەواڵی باو بریتییبوو لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ئەندامانی نوێی بەڕێوەبەری کۆمیتەکانی لاوان لە هێزەکانی ۱۱٥ و ۱۲۲ ، کە دوابەدوای ڕوونکردنەوەی بنەما تەشکیلاتییەکان لەلایەن بەڕێز " واحید ئەحمەدی" لەکەشێکی ئازاد و دێموکراتیکدا هەڵبژاردن پێکهات و ئەندامانی نوێی بەڕێوەبەری کۆمیتەکان هەڵبژێردران.