IMG 20191222 115411 227

یەکیەتیی لاوان یادی لەدایکبوونی دوکتۆر قاسملووی بەرزڕاگرت.

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەورەی نەتەوەکەمان "دوکتۆر قاسملووی"ی بەرزڕاگرت.
لاوان میدیا: ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی لەدایکبوونی "دوکتۆر قاسملوو" واتە "شەوی یەلدا" مەراسمێکی پێکهێنا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" دەستیپێکرد، پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگەیەندرا.
دواتر پەیامی یەکیەتیی لاوان بە بۆنەی "شەوی یەلدا"، لەلایەن "سامان سەیدئەحمەدی" ڕاوێژکاری دەستەی بەڕێوبەری یەکیەتیی لاوانەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەی دواییدا، مۆمی ٨٩ ساڵەی لەدایکبوونی دوکتوری زانا، لەلایەن "بێریڤان حەیدەری" و "چالاک ئیسماعیلی"، یادگارەکانی شەهیدان "شەهاب حەیدەری" و "جەماڵ ئیسماعلیلیـ"ـیەوە داگیرسێندرا.
پاشان بەڕێز "میرۆ عەلیار" ئەندامی ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی سەبارەت بە کەسایەتی و تایبەتمەندییەکانی "دوکتۆر قاسملوو" پێشکەشکرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا " بێریڤان عەزیمی " گۆرانییەکی پێشکەشکرد، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنانی یەکیەتیی لاوان لە لایەن بەڕێز " عومەر فەخرەدینفەڕ" سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوانەوە بەسەر بەشێک لەو کەسانەدا دابەشکرا کە لە بوارە جیاوازەکانی ئەمنییەت،ڕێکخستن،هونەرییەوە یارمەتیدەری یەکیەتیی لاوان بوون.
دواتر چەند تابلۆیەکی ڕەنگین لە هەڵپەڕکێی کوردی لەلایەن گروپی هەڵپەڕکێی "لاوانی خۆرهەڵات" پێشکەش بە ئامادەبووان کرا و پاشان پەخشانێک لەلایەن " شەماڵ تەرغیبی" بەبۆنەی "شەوی یەلدا"وە خوێندرایەوە دواتر گۆرانییەک لەلایەن "مێهران قۆیتاسی" پێشکەشکرا.     
لەبڕگەیەکی دیکەدا لەوحی ڕێزلێنانی یەکیەتیی لاوان بەسەر بەشێک لەو کەسانەدا دابەشکرا کە لە بوارەکانی هاتووچۆ، ڕاگەیاندن و کاری دیزاین یارمەتیدەری یەکیەتیی لاوان بوون کە لەوحەکان لەلایەن بەڕێز "واحید ئەحمەدی" جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوانەوە دابەشکرا.
پاشان "یەسنا عەسکەری" گۆرانییەکی پێشکەشکرد و ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێهات.