IMG 20191127 224946 344 
کۆمیتەی هەولێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران،کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی خۆی پێکهێنا.
لاوان میدیا: ڕێکەوتی ٥ سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی، کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی خۆی پێکهێنا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد، دواتر هاوڕێ " جەلال ڕەوانگەرد" سکرتێری پێشووی یەکیەتیی لاوان باسێکی سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەشکرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هاوڕێ "شەڕوان هادیزادە" ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆمیتەی هەولێر باسێکی سەبارەت بە ئامانجی دواڕۆژی حیزبی دێموکرات واتە " سوسیالیزمی دێموکراتیک" پێشکەشکرد.
هاوڕێ "شەڕوان هادیزادە" لە باسەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی دواڕۆژی حیزبی دێموکرات خەونێک نییە کە نەتوانرێت بەدیبهێنرێت و تەنها ئاواتی بۆ بخوازین بەڵکوو بە کردەوەی سیاسی دەتوانین کار بۆ بەدیهێنان و جێخستنی لە کۆمەڵگە و وڵاتدا بکەین.