IMG 20191029 152505 161

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پەنابەرانی وڵاتی نۆروێژ سەردانی یەکیەتیی لاوانی کرد.

 شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پەنابەران و کۆچ و کۆچبەری وڵاتی نۆروێژ 
سەردانی بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
لاوان میدیا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ۱۳۹۸ی هەتاوی،شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پەنابەرانی وڵاتی نۆروێژ سەردانی بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوانیان کرد کە شاندی ناوبراو لە لایەن بەڕێز " عومەر فەخرەدینفەڕ"سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازییان لێکرا.  
لەم دیدارەدا سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوان، وێڕای باسکردن لە چالاکی و کاری تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوان لە نێوخۆی وڵات هاوکات بارودۆخی لاوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خستەبەرباس و بە تایبەتیش هۆکار و پاڵنەرەکانی کۆچبەربوونی لاوانی ڕوونکردەوە کە لە هۆکارەکانی خەمساردی ڕێژیم لە ئاست داخوازیی و ویستەکانی توێژی لاوان و بێ بەشبوونی لاوانی وڵات و بە تایبەتی لاوانی کوردە لە سەرەتاییترین مافەکانیان کە هەموو ئەمانە هۆکارێکن بۆ بێ هیوابوونی لاوان و بەجێهێشتنی وڵات و کۆچبەربوونیان.