چالاکی ده‌ره‌وه‌

yadi 70sale swed lawan 2ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکەوتی  ١ی ره‌شه‌ممه‌ی  ١٣٩٤ی  هەتاوی،  هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران كۆنفرانسی ساڵانه‌ی کومیتەی وڵاتی سوئێد  بەڕێوە چوو.

12666381 1037693279624607 132329993 nئەندامانی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی دانمارک لە ماوەی دوو رووژدا یادی دامەزراندنی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە ئەندجامدانی چەند سیمینار و جێژن و خۆشی بەرز راگرت.

12696782 1036987473028521 493060633 oبەرپرسایەتی یەکیەتی لاوان بە سەرپرشتی کارو چالاکیەکانی یەکیەتی لاوان لە دەروەوی وڵات 
٦.٢.٢٠١٦ بە سازدانی ٢ سیمینار جێژنی ٣٠ رێبەندان ساڵرۆژی دتمەزرانی یەکیەتی لاوانیان بەر راگرت .
 ئەو سیمینارە
کاتژمێر ١٢:٣٠  تاکوو کاتژمێر ١٦:٣٠ سەرەتا بە سرودی نەتەوایەتی ئەیڕەقیب و دەقەێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و لاوان بە تایبەتی دەستی پێ کرد.  یەکەمین سیمینار کە بۆ ماوەی یەک کاتژمێرو نیو بۆ ئیقباڵ ساڵحپور لە ژێر ناوی لاوان لە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات دابوو کە بەڕێزیان هەلومەرجی حیزبی دیمۆکرات لە ئەوسا و ئێستە دا و هەروەها رەوشی  لاوان لە ڕۆژهەڵات و  کارو چاڵاکی ئەندامانی یەکیەتی لاوان وەکوو هێزێکی سەرەکی ئەو حیزبە کرد.
 دوای قسەکانی بەڕێزیان نیو کاتژمێر تەرخان کرا بۆ پرسیارو وڵامی بەشداربوان.

لە بەشی سیمنارەکان کات درا بۆ هەژاری دەشتی وەکوو بەرپرسی کومیتەی لاوان لە وڵاتی دانمارک باحسیکی لەسەر کاری ئۆرگانی لە وڵاتە ئورپایەکان و لە وڵاتی دانمارک بە تایبەتی باس کرد و لە باسەکانی دا لەسەر لاوان و کاری لاوان لە وڵاتی دانمارک کرد و دوای ١ کاتژمێر کات درا بە لاوانی بەشدار بوو بۆ پرسیارو سەرنج و تێبینی  و بەم شێوەیە  سیمینارەکان بە کۆتایی هات .

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی یادیسی ڕێبەندان لە وڵاتی دانمارک ئێوارەی ٠٦.٠٢.٢٠١٦ کاتژمێر ١٨:٠٠ لە شاری هۆرسنسی دانمارک جێژنی ٣٠ ڕێبەندان یادی ٧٠ ساڵەی ڕێخراوەی یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

12660297 1036987389695196 1810731324 nسەرەتای بەرنامە بە سرودی نەتەوایەتی ئەیی ڕەقیب لەلایەن کۆرسی سرودی لاوانی دانمارک پێشکەش کرا دواتر یەک خولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و شەهیدانی لاوان بە تایبەتی ڕاگیرا. دوای بەخێر هاتنی میوانان و بەشدار بوانی جێژنەکە لە لایەن هەژاری دەشتی بەرپرسی کومیتەی لاوان لە وڵاتی دانمارک، لە لایەن بەرپرسی گشتی کویتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران مهرداد خوسرەوی  پەیامی ٣٠ ڕێبەندان پێشکەش کرا لە پەیامەکەیدا سەرەڕای بەرزو گرنگی ئەو ڕێخراوەیە باسێکی کورتی مێژوی ئەو ڕیخراوەیە کرد و هەر لە پەیامەکەیدا سڵاوی نارد بۆ پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کە هێزی ئەسڵی ئەو حیزبەن لە شاخەکانی ڕۆژهەڵات کە لاوانن، پیرۆزبای ئەو ڕۆژەی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرد کە بە  خۆێنی لاوەکانیان خەباتی بزوتنەوەی کوردیان پیرۆز ڕاگرتوە، هەر لە پەیامەکەیدا سوپاسوو قەدرزانی کرد لە لاوانی ناو خۆ بۆ خۆڕاگریان و سوپاسی کومیتەی دانمارک و هەموو کومیتەکانی دەرەوەی وڵات کرد بۆ کارو چالاکیەکانیان لە کویتەکانی لاوان لە دەرەوە.

لە بڕگەێکیتری مەراسمەکەدا پارچە هۆندروەێک لە لایەن کاک فەرزاد وەیسموردادی لە سەر ناوی هۆندراوەێک بۆ پێسمەرگە پێشکەش کرد. لە دڕێژەی مەراسمەکەدا کۆمەڵێک پەیاموو هۆندراوە خۆێندرایەوە، دواتر بۆ ماوەی یەک کاتژمێر خوردن لە لایاەن لاوانەوە درا بە میوانەکان و دواتر بە چەند یاریکو سەرگەرمیک و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کێبڕکێک لە نێوان کۆمەڵێک لاو و ئەندامانی حیزب بەڕێوە چوو کە ئەندامانی حیزب توانیان پێشبڕکێی ٣٠ ڕێبەندان ببەنوەو و دیاریان لە لایەن لاوانی هۆرسنسەوە پێ بەخشرا. داوتر ئاهەنگەکە بە گۆرانی هەڵپەڕکێ تاکوو درەنگانی شەو بەردەوام بوو و ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرد.

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەرز ڕاگرتنی سی ڕێبەندان لە وڵاتی دانمارک چوە دووەم ڕۆژی کاری خۆیەوە. ٧.٢.٢٠١٦ کاتژمێر ١٢:٣٠ سیمینارێک بۆ بەڕێز کاک فەرزادی وەیسمورادی وەکوو بەڕیوە بەری پێسوی لاوان ڕێک خرا کە بریتی بوو لە چەند باسێک

12655937 1037693379624597 122146294 o

ڕۆڵی لاوان لە نێو کۆمەڵگا

ڕێگایەک بۆهاتنی لاوان بۆ نێو دەسەڵات

دامەزراندنی لاوان لە نێو حیزبدا

ڕۆڵی لاوان لە نێو حیزبدا

ڕۆڵی لاوان لە ڕێکخستن و بەڕێوە بردنی لاوان

بەڕیزیان لە درێژەی باسەکانیدا لە بەر پرسیاری لاوان و داوای لاوان  باسێکی کورتیشی لە سەر شێوازی مودیریەتی ماڵی لە لاوان و دارایەکانی لاوان کرد.


دوای ١:٣٠ کات درا بە لاوان بۆ پرسیار و وڵام دواتر  لە لایەن بەڕێز وەیسمورادیەوە وڵامی بەشدار بوان درایەوە  دوای پیرۆزبای کردنی ئەو یادە لاوان لە یەکتر کۆتایان بە کارەکانیان هێنا.

 

 

12696285 1037693269624608 1785075982 n

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12655945 1037693416291260 1793836626 o

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12656302 1037693262957942 1277864547 o

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12669158 1037693299624605 1019171606 o

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12666413 1037702139623721 741392481 n

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12666493 1037702292957039 799887521 n

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12620588 596489643843486 296510043 o

 

بەشداری یەكیەتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە بەڕێوە بردنی ڕێو ڕەسمی 2ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە وڵاتی سویس
12607238 596489573843493 1560171744 nڕۆژیی شەممە ڕێكەوتی 23.01.2016 لە شاری بیل لە وڵاتی سویس بە بەشداری سەدان كەس لە كوردانی ھەر چوارپارچەی كوردستان نیشتەجێی سویس  ڕێو ڕەسمێكی بەشكۆ بە ڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوەڕەسمەكه‌ بە سرودی نەتەویی ئەی ڕەقیب و خولەكێك بی دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیان پاكی شەھیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد.
دواتر لە لایەن گۆنا خانم و كاك ھەڵمەت بەڕێوبەرانی ڕێوڕەسمەکە بەخێرھاتنی میوانانی ڕێو ڕەسمی 70 ساڵەی كۆماری كوردستان كرا.
لە دریژەی ڕێوڕەسمەكە لە لایەن كامران ڕەسوڵی بەپرسی كومیتەی سویسی حیزبی دیموكرات وتاریك لەو پێوەندیەدا پێشكەش كرا.
پاشان پەیامی كومیتەی حیزب بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن خاتوو مریەم سەفەری پێشكەش بە بەشداران كرا.
،لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكە پەیامی كومیتەی سویسی یەكیەتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە لایەن ڕامیار خادەمی بەرپرسی یەكیەتی لاوان پێشكەش بە بەشداران كرا.
لە دریژەی بەرنامەكە لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامەكە چەندین پارچە ھۆنراوە و شیعر خویندرایەوە.
لە كۆتایی بەشی یەكەمی بەرنامەكە لە لایەن بەرپرسی كومیتەی سویسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە نۆێنەرایەتی لە بەشدارانی ڕێورەسمی 2ی ڕێبەندان لە وڵاتی سویس ئاڵایەكی كوردستان پێشكەش بە بەڕێز شتوكلی پارلمانتاری پارلمانی سویس لە حیزبی سوسیالیستی سویس كرا.
پاشان بەڕێزی وتاریكی پێشكەش بە بەشدارانی ڕێوڕەسمە كە كرد.


12625663 596489617176822 33473575 n

بەشی دووھەمی بەرنامەكە ھۆنەرمەندانی دەنگ خۆش و ناسراوی نەتەوەی كورد كاك ناسر ڕەزازی و كاك سیروس ئیمامی شەوە ئاھەنگەكەیان ڕازاندوە .
ڕێو ڕەسمەكە تا كاتژمیر 23.00 شەو دریژەی كێشا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12650428 596489670510150 1171066455 n

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12650392 596489587176825 1156012874 n

12607391 1027588817301720 359742069 nیەکیەتی لاوان لە وڵاتی دانمارک کۆ بوونەوە

لە ڕۆژی ١٦.٠١.٢٠١٦ ڕۆژی شەممە کومیتەی هۆرسونسی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک کۆبونەوە.
 سەرەتا لە لایەن بەرپرسی کومیتەی ئەو شارەوە خاتوو سەحەر حسامی بە خێرهاتنی ئەندامان کرا و باسێکی لە کۆبونەوەکە کرد، و دواتریش لەلایەن بەڕیز هەژاری دەشتی بەرپرسی کومیتەی دانمارک باسێکی لە سەر کاری گشتی کومیتە لە ئەو شارە و بە گشتی لە دانمارک کرد.

بەشێکی دانێشتنەکە تەرخان کرابوو بۆ کۆنفرانسی کومیتەی ئەو ناوچەیە کە کومیتەیەکی کاریان بۆ ئەو ناوچەیە هەڵبژارد کە پێک هاتبوو لە ٢ ئەندامی ئەسڵی ٢ یارمەتی دەری ئەسڵی.

 

دواتر بە بەشداری بەرپرسی کارو چالاکیەکانی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتی لاوان خاتوو هەڵاڵە خوسرەوی بە تێکڕا کارو چالاکی بۆ چەند مانگی داهاتوو داناو پەسەند کرد.

 

خاتوو هەڵاڵە باسی لە سەر گرنگی ٣٠ ڕیبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێخراوەکەمان کرد و بەرنامەێکی تایبەت بە ٣٠ ڕێبەندان کە لەلایەن بەرپرسی کویتەی هۆرسنس خاتوو سەهەر ئامادە کراوە باسی لەسەر کرا و پەسەند کرا و ٦ و ٧ و٨ 

12607142 1027588830635052 1505251816 nمانگی ٢, کە سێ ڕۆژ دەکەت تەرخان کرا بۆ پێشوازی ٣٠ ڕیبەندان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئاهەنگ و سیمینار و هەموو لاوان لە دانمارک پێکەوە پیرۆز بکەن.

لە کۆتای کۆبونەوەی ئەو ڕۆژە دا, لاوان بۆ یاری کردن کۆ بونەوە بە یاری باوڵینگ بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر و ئەو ڕۆژەیان بە خۆشی بەڕێ کرد.