چالاکی ده‌ره‌وه‌

58737412 2438478352830620 5869776802368454656 n

 

لاوان میدیا: لە وڵاتی نەروێژ کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوەی ۷ی بانەمەڕی ۲۷۱۹ی کوردی بەرامبەر بە ۱۳۹۷ی هەتاوی، ۲۷ی ئاپریلی ۲۰۱۹ی زایینی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نەروێژ بەڕێوە چوو.

 

سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستانی دەستی پێکرد و بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا

پاشان هاوڕێ " حەسەن ئاهەنگەر" نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کۆنفڕانسەکەدا، باسێکی پێشکەش بە ئامادەبووانی بەشدار لە کۆنفڕاسنەکەدا کرد، ئاماژەیان بەو کار و ئەرکانە کرد کە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لەو وڵاتە هەیانە چیین و چیان پێدەکرێت، هەورەها خۆشحاڵێ خۆشی دەربڕی کە یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نەروێژ بە باشی کار و چالاکیەکانیان بەڕێوە بردووە و هیواشی خواست زیاتر دەور ببینن لە بەرەو پێشبردنی خەباتی نەتەوەکەمان.

 

پاشان هاوڕێ "مێهرداد خسرەوی" باسی لە ڕۆڵ کاریگەریەکانی لاوان لە دەروەی و نێوخۆی وڵات کرد و باسی لەوەش گرد کەچۆن لاوان بۆ بەدیهێنانی مافەڕەواکانی نەتەوەکەمان تێدەکۆشن.

 

لەدواتردا هاوڕێیان " ڕۆشنا قادرزادە و ئەمیر موردای" بەشێوەی وۆرک شۆپی چەند بابەتێکی گرنگیان تایبەت بە کۆنفڕانسەکە پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆنفڕانسەکە کرد.

 

پاشان هاوڕێیانی بەشدار لە کۆنفڕانسەکە ڕەخنە، سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خسە بەرباس و کۆنفڕاسنەکەیان ڕەنگی تر کرد.

 

لە بڕگەی کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا بەشێوەی هەڵبژاردن هاوڕێ"ڕۆشنا قادرزادە" وەکوو بەرپرسی کۆمیتەی نەروێژ و هاوڕێیان "دیاکۆ ئەبدی، شنە خاڵدار، موژدە چاوشینی، ماردین میرتان، کەژان پیری، هەژار ڕۆستەمی" وەکوو ئەندامی بەڕێوبەری کۆمیتە هەڵبژێردان و، کۆنفڕاسنەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات.

58745186 2438477442830711 8287305441067663360 n

 

 

photo 2019 04 05 21 39 00

 
 
لاوان میدیا: لە وڵاتی نەروێژ ڕۆژی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لەلایەن ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان بەرز ڕاگیرا
 
ڕۆژی یەک شەممە ۳۱ی مارسی ۲۰۱۹ی زایینی، لە وڵاتی نەروێژ ۱۰ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لەلایەن ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان بەرز ڕاگیرا
 
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بەسروودی نەتەوەی ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و، چەندین وتار و شیعر لەلایەن ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە خوێنرایەوە
 
 لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکە دووبارە پەیمان و وەفاداریان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێکردەوە.

 

 

photo 2019 03 17 13 50 33

 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە شاری مەدرید بەشداریان لە کۆنفڕاسێکدا کرد و چەندین دیداری هاوبەشیان لەگەڵ ڕێکخراوە جیاجیاکانی تایبەت بە خوێندکار و لاوان ئەنجام دا.
 
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲٥ی ڕەشەمەی ۲۷۱٨ی کوردی بەرامبەر بە ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرشتی هاوڕێ " دڵنیا پیری" بەرپرسی دەرەوەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداریان لە کۆنفڕانسی populism and neo_liberalism for mediterranean comitte لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا کرد.
 
هەروەها چەندین دیداری هاوبەشیان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی بەشدار لەکۆنفانسەکە پێکهێنا، لەوانە ڕێکخراوەکانی :
 
-- Swedish social democratic youth
- General union for palestinian students
- Jeunes socialistes democrates tunisie
- Young labor israel
-Young labor student
 
شاندەکەی یەکیەتیی لاوان باسی دۆخی لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو کێشە و گرفتانەی لاوانی کورد لە وڵاتی ئێران هەیانە کرد و، هەروەها باسی ئەو گوشار و هەڵسوکەوتە خراپەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بەرامبەر هەر دەنگێکی ئازادیخوازانەی لاوانی کورد ئەنجامی دەدەن کرد،
لە درێژەی گفتوگۆکانیدا باسی ڕۆڵ و خەباتی یەکیەتیی لاوان لەماوەی ۷۳ ساڵی تەمەنی خۆیدا لە پێناو بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی لاوانی کورد لە وڵاتی ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی کرد.
 
لەسەرجەم گفتوگۆ و دانیشتنەکاندا هەموو لایەنەکان جەختیان لە پێوەندی بەردەوام و کاری هاوبەش و زیاتر ناسینی یەکدی کردەوە.
 
 

 

 

PicsArt 03 05 06.26.28

 
لاوان میدیا: کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو
 
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۱ی ڕەشەممە ۲۷۱۹ی کوردی بەرامبەر بە ۱۳۹۷ هەتاوی، کۆمیتەی سوید کۆنفڕانسی ساڵانی خۆی بەڕێوە برد، کۆنفرانسەک لەژێر ناوی یازدەی ڕەشەممە چلەمین ساڵڕۆژی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات ناودێرکرا
 
سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد، پاش بەخێرهاتنی سەرجەم ئامادەبووانی کۆنفڕانسەکە لەلایەن بەڕێوبەران کۆنفڕانس کرا.
 
دواتر هاوڕێ "مەولوود ئەبدلزادە" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووانی بەشدار لە کۆنفڕانسەکە کرد.
 
پاشان هاوڕێ " دڵنیا پیری" بەرپرسی دەرەوەی یەکیەتیی لاوان باسێکی لەسەر ڕۆڵ و گرنگی یەکیەتی لاوان وەکوو ڕێکخراوێکی کوردی تایبەت بە توێژی لاو و، ئەو ئەرکە قورسەی لەسەرشانی یەکیەتیی لاوانە لەچاو ڕێکخراوەکانی نەتەوەکانی دیکەی جیهان کرد، هەروەها باسیڕێژەی بەشداربووانی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، لە بەشداری و ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیەکانیان کرد.
 
پاشان ڕاپۆرتی کار و چالاکیەکانی کۆمیتەی سوید لەلایەن بەڕێوبەرانی پێشووی ئەو کۆمیتەیە خوێندرایەوە، و هاوڕێیانی بەشدار لە کۆنفڕانسەکە پێشنیار و تێینیەکانی خۆیان خستە بەرباس و کۆنفڕانسەکەیان دەوڵەمەنتر کرد
 
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفڕانسەکە هەڵبژاردن ئەنجام درا و هاوڕێ "ساندرا موحەممەدزادە " وەکوو بەرپرسی کۆمیتە و هاوڕێیان "ئەدیب ئازەرەفش"
  و "ئارۆ یوسفپوور" وەکوو ئەندامانی بەڕێوبەری کۆمیتە و "سارا ئەبدی و ڕەسووڵ عەزیزی" وەکوو جێگری ئەندامانی بەڕێوبەری کۆمیتە هەڵبژێردران.
 
لە کۆتایی کۆنفڕانسە سپاسی ماندوو بوونی ئەندامانی بەڕێوبەری کۆمیتەی پێشوو کرا و کۆنفڕانسەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات.

 

 

 

photo 2019 03 01 18 17 27

 
لاوان میدیا:  کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک ڕێوڕەسمێکی بۆ پیرۆزکردنی ۷۳ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان بەڕێوەی برد
 
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۳ی فێوریەی ۲۰۱۹ زایینی لە شاری هۆرسنسی وڵاتی دانمارک، بەبۆنەی ۷۳هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان شەوێکی کوردی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو یەکیەتییە و ئەندامانی حیزبی دێموکرات، ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو.
 
لە سەرەتای بەرنامەکەدا لە لایەن بەڕێز "هەژار دەشتی" بەخێرهاتنی میوانەکان کراو و چەند وتەیەکی لەسەر مێژووی یەکیەتیی لاوان و ۳۰ی ڕێبەندان وگرینگی ئەو ڕۆژەی پێشکەش کرد.
 
لە بڕگەی دیکەی جێژنەکەدا چەندین چالاکی فکری و فیزیکی بۆ میوانان ئامادە کرابوو کە جێی سەرنج و تێڕوانین بوو ئەنجام دران.
 
لە بڕگەیەکی دیکە لە ڕێوڕەسمەکەدا کێکی ۷۳ ساڵوەکەڕی دامەزراندنی لاوان لە لایەن ئەندامانی لاوانەوە بڕدرا لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا بە خۆشی و شادی و هەڵپەڕکێی بەشدار بووان کۆتایی پێهات.