چالاکی ده‌ره‌وه‌

konfransi IUSY le swed 4.95 2لاوان: سالانە رێکخراوی لاوانی سوسیال دێموکراتی جیهانی بە بەشداری رێکخراوەکانی ئەندام چەندین سمینار و کۆنفڕانس و کۆنگرەیەک بەڕێوەدەبات. لە رۆژانی رابردوودا لە وڵاتی سوید سمینارێکی لە ژێر ناوی "ئه‌مڕۆ و داهاتووی رێکخراوی سۆسیال دێموكراتی جیهانی" بە بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە تاکە ئەندامی فەرمی ئەو رێکخراوە جیهانییەیە لە کوردستانی رۆژهەڵات، بەڕێوەبرد.

 

konfransi komiteey almani lawan 4.95لاوان: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە پێی پرنسیپە دێموکراسییەکان ساڵانە کۆنفرانسی نوێکردنەوەی ئەندامانی بەڕیوەبەری کۆمیتەکان بەڕێوەدەبات و لەو پێوەندییەشدا کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی ئاڵمان کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد.

photo 2016 07 17 09 16 24به‌ شداری لاوان له‌ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری بێرن لە وڵاتی سوئیس دژ بە هەڕەشە و هێرشەکانی رێژیمی ئێران بۆ سەر حیزبی دێموکرات و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری بێرن خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتی دژی هەڕەشە و هێرشەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
سەرەتا "ڕامیار خادەمی" بە ناوی کۆمیتەی حیزب و یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه‌ وتەیەکی کورتی پێشکەش بە بەشداران کرد.
دواتر به‌ زمانی ئاڵمانی کورته‌ باسێکی له‌ سه‌ر ڕه‌وشی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و کێشه‌کانی گه‌لی کورد پێشکه‌ش به‌ به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌که‌ کرد.

دواتر "نازدار تازیک" بە زمانی ئاڵمانی وتارێکی لە سەر رووداوەکانی ئەم دوایانەی

کوردستانی ڕۆژهەڵات و هێرش و هەڕەشەکانی رێژیمی ئێران و شەهیدکردنی چەند کەس photo 2016 07 17 09 15 52

لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئاگر تێبەردانی دارستانەکانی کوردستان پێشکەش کرد.

لە دەرێژەی چالاکییەکەدا "ڕەزا فەتحوڵڵا نژاد" بە زمانی ئینگلیسی چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداران کرد. ناوبراو لە وتارەکەیدا بە وردی هێمای بە ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستان و شەهیدبوونی پولێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و هەڕەشەکانی ڕژیمی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان کرد.

دواتر "بابان ئەلیاسی" بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە سوئیس، وتارێکی بە زمانی فەڕانسەوی پێشکەش کرد و لە وتارکەیدا بە وردی هێمای بە دۆخی ئێستای کوردستان و سیاسەتی هەڵاواردنی ڕژیمی ئێڕان و تێکۆشان و چالاکییەکانی ئەم دوایانەی حیزبی دێموکرات کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی چالاکییەکەدا، بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بە زمانی کوردی لە لایەن "ئەنوەر بەردیان"و بە زمانی فارسی لە لایەن "فیروزە عەلیپوور"ەوە پێشکەش کرا.

photo 2016 07 17 09 16 10لە درێژەی چالاکیەکەدا، چەندین دروشم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئاڵمانی و ئینگلیسی دژی ڕژیمی ئێران بەرز کرانەوە و لە کۆتایی‌ دا، بڕیارنامەی خۆپیشاندانەکە پێشکەش بە باڵوێزخانەی ئامریکا لە وڵاتی سوئیس کرا.

13608067 1698869380362966 827365468 nڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی شاندێکی کۆمیتەی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سویس پێهاتووله‌به‌ڕیزان خاتوو گۆنا تابا و کاک ئیبراهیم خه‌لیلی و شۆرش ئه‌حمه‌د هه‌مزه‌ بەشداری لە سێمینارێک کە بۆبەرێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشمانی کوردستان  پێکهاتبوو کرد.

سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەویی ''ئەی ڕەقیب" و خوڵکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان  سەعدی ئەحمەد پیرە باسێکی پێشکەش کرد و ناوبراو لە سەرەتای وتارەکەی ئەماژەی بە دۆخی ئێستای کوردستانی باشوور کرد و کێشە و قەیرانی سیاسی و ماڵی و هەروەها ڕێکەوتنی نێوان یەکیەتی و بزووتنەوەی گۆڕانی بۆ بەشداران شی کردوە.

  لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات و شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ئەم دوایانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد.

ناوبڕاو وێڕای بەرزنرخاندنی هەڵویست و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، پشتیوانیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ دۆزی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی سێمینارەکەدا "کامڕان ڕەسووڵی" بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە سویس وێرای سپاس و پێزان، هەڵویستی نەتەویی "سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی دەفتەری سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕز نرخاند و هاوکات ڕەخنەی لە هێندی لە میدیاکانی 13607939 1698869370362967 1568297313 nباشوور و یەک لەوان میدیاکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان گرت بە نیسبەت ڕوماڵ‌نەکردنی ڕوداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات.

ڕەسووڵی هەروەها داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە بواری میدیایدا کار دەکەن،ڕووماڵی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵات لە بیر نەکەن و بیری هەمووی لایەکی هینایەوە کە ئیمە لە بەردەم تاقیکارییەکەی نەتەویی داین و پشتیوانی لە جوڵانەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەرکی هەموو لایەیەکە، میژووی خەڵکی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵویستەکان لە بیر ناکات.
یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی سویس

13515302 1302729209745155 825206734 nڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 26.06.2016 بە بەشداری بەشێکی بەڕچاو لە کوردستانیانی نیشتەجێی سویس و نوێنەرانی هێز و لایەن کوردستانیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان ڕێوڕسمێک بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات بەڕیوە چوو.

سەرەتای ڕیورەسمەکە بە خۆیندنەوەی سروودی ئەی ڕقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیان پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پیدکرد.
پاشان بەڕێز "کامران ڕەسوڵی" بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس وتارێکی پێشکەش کرد، ڕەسوڵی لە باسەکەی وێڕای ئاماژەی بە شەر و تیکهەڵچوونەکانی ئەم دوایانەی نیوان پیشمەرگەکانی حدکا و سپای دژی گەلی پاسداران و بەکریگیراوانی ئەو ڕێژیمە و سیاسەت و هەڵویستەکانی حیزبی دیموکرات دا، و لە لایەن کومیتەی حیزبەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرد.

پاشان پارچە هۆنراوەیەک بە زاراوەی کورمانجی لە لایەن حەمید خالقپەسەند کرد.
بە دوای ئەوە دا "نامدار سەفەریی"وتاریکی لە سەر پێگەی شەهید پیشەکەش بە بەشداران کرد.

13530525 1302729406411802 2052271539 nلە دریژەی ڕێوڕەسمەکە دا پەیامی کومیتەی بەڕیوەبەری دەرەوەی یەکیەتی لاوان لە لایەن "ڕامیار خادەمی" پێشکەش کرد
پارچە هۆنراوەیەک لە لەیەن کاک "لۆقمان مامال" پێشکەش بەشداران کرا
لە کۆتایی بەرنامەکەدا سرودیکی نیشتمانی بە ناوی "شەهید" پێشکەش کرا
ئەو حیزب و ڕیکخراوە کوردستانیانە بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون:
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
کۆممەڵەی شەڕشگیری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران
هاوڕێ یانی پێشوو
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی کوردستانی ئێران / کۆمەڵە
حیزبی سوسیالسیتی کوردستانی باوکوور
حیزبی شیوع کوردستان

img 4010