چالاکی ده‌ره‌وه‌

photo 2016 07 17 09 16 24به‌ شداری لاوان له‌ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری بێرن لە وڵاتی سوئیس دژ بە هەڕەشە و هێرشەکانی رێژیمی ئێران بۆ سەر حیزبی دێموکرات و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری بێرن خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتی دژی هەڕەشە و هێرشەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
سەرەتا "ڕامیار خادەمی" بە ناوی کۆمیتەی حیزب و یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه‌ وتەیەکی کورتی پێشکەش بە بەشداران کرد.
دواتر به‌ زمانی ئاڵمانی کورته‌ باسێکی له‌ سه‌ر ڕه‌وشی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و کێشه‌کانی گه‌لی کورد پێشکه‌ش به‌ به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌که‌ کرد.

دواتر "نازدار تازیک" بە زمانی ئاڵمانی وتارێکی لە سەر رووداوەکانی ئەم دوایانەی

کوردستانی ڕۆژهەڵات و هێرش و هەڕەشەکانی رێژیمی ئێران و شەهیدکردنی چەند کەس photo 2016 07 17 09 15 52

لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئاگر تێبەردانی دارستانەکانی کوردستان پێشکەش کرد.

لە دەرێژەی چالاکییەکەدا "ڕەزا فەتحوڵڵا نژاد" بە زمانی ئینگلیسی چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداران کرد. ناوبراو لە وتارەکەیدا بە وردی هێمای بە ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستان و شەهیدبوونی پولێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و هەڕەشەکانی ڕژیمی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان کرد.

دواتر "بابان ئەلیاسی" بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە سوئیس، وتارێکی بە زمانی فەڕانسەوی پێشکەش کرد و لە وتارکەیدا بە وردی هێمای بە دۆخی ئێستای کوردستان و سیاسەتی هەڵاواردنی ڕژیمی ئێڕان و تێکۆشان و چالاکییەکانی ئەم دوایانەی حیزبی دێموکرات کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی چالاکییەکەدا، بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بە زمانی کوردی لە لایەن "ئەنوەر بەردیان"و بە زمانی فارسی لە لایەن "فیروزە عەلیپوور"ەوە پێشکەش کرا.

photo 2016 07 17 09 16 10لە درێژەی چالاکیەکەدا، چەندین دروشم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئاڵمانی و ئینگلیسی دژی ڕژیمی ئێران بەرز کرانەوە و لە کۆتایی‌ دا، بڕیارنامەی خۆپیشاندانەکە پێشکەش بە باڵوێزخانەی ئامریکا لە وڵاتی سوئیس کرا.

13608067 1698869380362966 827365468 nڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی شاندێکی کۆمیتەی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سویس پێهاتووله‌به‌ڕیزان خاتوو گۆنا تابا و کاک ئیبراهیم خه‌لیلی و شۆرش ئه‌حمه‌د هه‌مزه‌ بەشداری لە سێمینارێک کە بۆبەرێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشمانی کوردستان  پێکهاتبوو کرد.

سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەویی ''ئەی ڕەقیب" و خوڵکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان  سەعدی ئەحمەد پیرە باسێکی پێشکەش کرد و ناوبراو لە سەرەتای وتارەکەی ئەماژەی بە دۆخی ئێستای کوردستانی باشوور کرد و کێشە و قەیرانی سیاسی و ماڵی و هەروەها ڕێکەوتنی نێوان یەکیەتی و بزووتنەوەی گۆڕانی بۆ بەشداران شی کردوە.

  لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات و شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ئەم دوایانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد.

ناوبڕاو وێڕای بەرزنرخاندنی هەڵویست و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، پشتیوانیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ دۆزی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی سێمینارەکەدا "کامڕان ڕەسووڵی" بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە سویس وێرای سپاس و پێزان، هەڵویستی نەتەویی "سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی دەفتەری سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕز نرخاند و هاوکات ڕەخنەی لە هێندی لە میدیاکانی 13607939 1698869370362967 1568297313 nباشوور و یەک لەوان میدیاکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان گرت بە نیسبەت ڕوماڵ‌نەکردنی ڕوداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات.

ڕەسووڵی هەروەها داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە بواری میدیایدا کار دەکەن،ڕووماڵی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵات لە بیر نەکەن و بیری هەمووی لایەکی هینایەوە کە ئیمە لە بەردەم تاقیکارییەکەی نەتەویی داین و پشتیوانی لە جوڵانەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەرکی هەموو لایەیەکە، میژووی خەڵکی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵویستەکان لە بیر ناکات.
یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی سویس

13515302 1302729209745155 825206734 nڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 26.06.2016 بە بەشداری بەشێکی بەڕچاو لە کوردستانیانی نیشتەجێی سویس و نوێنەرانی هێز و لایەن کوردستانیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان ڕێوڕسمێک بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات بەڕیوە چوو.

سەرەتای ڕیورەسمەکە بە خۆیندنەوەی سروودی ئەی ڕقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیان پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پیدکرد.
پاشان بەڕێز "کامران ڕەسوڵی" بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس وتارێکی پێشکەش کرد، ڕەسوڵی لە باسەکەی وێڕای ئاماژەی بە شەر و تیکهەڵچوونەکانی ئەم دوایانەی نیوان پیشمەرگەکانی حدکا و سپای دژی گەلی پاسداران و بەکریگیراوانی ئەو ڕێژیمە و سیاسەت و هەڵویستەکانی حیزبی دیموکرات دا، و لە لایەن کومیتەی حیزبەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرد.

پاشان پارچە هۆنراوەیەک بە زاراوەی کورمانجی لە لایەن حەمید خالقپەسەند کرد.
بە دوای ئەوە دا "نامدار سەفەریی"وتاریکی لە سەر پێگەی شەهید پیشەکەش بە بەشداران کرد.

13530525 1302729406411802 2052271539 nلە دریژەی ڕێوڕەسمەکە دا پەیامی کومیتەی بەڕیوەبەری دەرەوەی یەکیەتی لاوان لە لایەن "ڕامیار خادەمی" پێشکەش کرد
پارچە هۆنراوەیەک لە لەیەن کاک "لۆقمان مامال" پێشکەش بەشداران کرا
لە کۆتایی بەرنامەکەدا سرودیکی نیشتمانی بە ناوی "شەهید" پێشکەش کرا
ئەو حیزب و ڕیکخراوە کوردستانیانە بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون:
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
کۆممەڵەی شەڕشگیری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران
هاوڕێ یانی پێشوو
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی کوردستانی ئێران / کۆمەڵە
حیزبی سوسیالسیتی کوردستانی باوکوور
حیزبی شیوع کوردستان

img 4010 

13524135 1124335430960391 410551882 oشەممە ٢٥ی ژووئیەی ٢٠١٦ مەراسیمێکی پرسە بۆ شەش شەهیدی پێشمەرگە کە لە ڕۆژی ١٥ ی ژووئەینی ٢٠١٦ لە شەڕێکی سەخت و نابەرابەر لە نێوان ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و سەدان کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی قەرەسەقلی سەربە شاری شنۆ گیانیان بە گەل و نیشتیمان بەخشیبوو، لە شاری هۆرسێنسی یوولەندی ناوەڕاستی دانمارک بەڕێوەچوو.

لەو مەراسیمە دا وێڕای بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدی سەربەرز ، خوێندکار و پێشمەرگەی هونەرمەند شەهید سەڵاح نادری کە یەکێک لە شەهیدانی داستانی حەماسەی قەرەسەقەڵ ، ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشدار بوو.

دوای سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان بە گشتی و ئەو پۆلە شەهیدەی تازەمان بەتایبەتی ، 13521615 1124335424293725 1256028256 nبەڕێوە ەبری مەراسیم فایەق ئەلیاسی پارچە هەڵبەستێکی بەسۆزی پێشکەش کرد .

دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک لە لایەن سلێمان کەلەشی بەرپرسی کۆمیتەی گشتی پێشکەش کراو هاوکات سپاسی لە بەشداریی ئەو ژمارەیە لە کوردانی دانیشتووی دفانامرک و حیزب و لایەنە سیاسییە کوردەکانی کرد. هەر وەها جیدیەت و پێداگریی حیزب لە سەر درێژەدانی ڕاسانی نوێێ خەبات ناوەڕۆکی پەیامەکەبوو.

لە درێژەی مەراسیمەکە دا ‌هەڵبەستێک کە لە نووسین و خوێندنەوەی ئەحمەد شێربەگی بێژەری ناوداری ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران بوو لە ڕێگای پرۆژۆکتۆرەوە پێشکەش کرا و هەستی هەموو بەشدارانی بزواند و فرمێکس بە چاوی بەبشداران دا هاتنە خوار.

هەر وەها ئەم پەیامانەش پێشکەش کران کە لە هەرهەموویان دا وێڕای هاودەردی لەگەل حیزب و بنەماڵەی شەهیدان ، ئامادەیی هاوکاری هاوخەباتیی خۆیان لەگەل حیزبی دێمۆکرات ڕاگەیاند:

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران / کۆمیتەی دانمارک

پارتی دێمۆکراتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریا / تەنزیمی دانمارک

13524212 1124335434293724 909369693 oپارتی دێمۆکراتی کوردستان/ لێژنەی ناوچەی ئارهووس

پارتی دێمۆکرای کوردستان.سووریا/ تەنزیمی دانمارک

پارتی سەربەستی کوردستان/ نووێنەرایەتیی دانمارک

یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران / دانمارک

نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران / دەرەوەی وڵات/ مێهرداد خوسرەوی

بنەماڵەی شەهید سەڵاح نادری/ ئۆمێد نادری

هەروەها ئەم دوو برووسکەیەش بە مەراسیم گەیشتبوون:

یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان /کەرتی ڕێکخستنی ئارهووس

13523912 1124335427627058 1393681698 oپارتی دێمۆکراتی کوردستان/باکوور

لە درێژەی مەراسیم دا لە لایەن هەرکام لە عەلی عەزیزی فەرماندەری ناسراوی نێو ڕیزەکانی حیزب چەند وتەیەک لە سەر ئەو شەهیدانە، دڵنیا پیری کچی پێشمەرگەی شەهید جەمشید پیری ، ڕیبوار ئەبووبەکری و ئافاق ڕۆژهەڵاتی پارچە هەڵبەست و پەخشان بەبۆنەی شەهیدبوونی ئەو پۆلە تێکۆشەرەی دێمۆکرات پێشکەش کران.

لە کۆتایی مەراسم دا  هەواڵی تازەترین شەهیدی سەنگەری ڕاسانی دێمۆکرات شۆڕش منبەری کادری لێهاتووی حیزب کە لە جەریانی تێکهەڵچوونێک لەگەل هێزەکانی سوپای تێرۆریستی پاسداران لە ناوچەی مەریوان شەهید ببوو، گەیشت و لەلایەن ئەلبورز ڕۆئینتەن لە وتەیەکی کورت دا بە بەشداران ڕاگەیاندرا و ئەوجار بەشداران سەرەخۆشیان لە کۆمیتەی حیزب و بنەماڵەی شەهید سەڵاح کرد و کۆتایی بە مەراسیم هات.

13288115 1104137519646849 1789026191 oڕێکەوتی (٢٠١٦/٥/٢٢) لە شارەکانی برێمن و شتووتگارت کۆڕیادی شەهیدان کاک "چەکۆ ڕەحیمی"و"سەید ڕەزا دروودگەر" بە ڕێوە چوون، سەرەتای رێوڕەسمەکان بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

پەیامی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری برێمن لە لایەن کاک"شەهریار نەقشبەندی"بەرپرسی کۆمیتەی گشتی حێزب لە وڵاتی ئاڵمان و لە شاری شتووتگارت لە لایەن کاک"جەهانگیر حاتەمی" ئەندامی حێزب پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە شاری برێمن ڕێزداران کاک"حاجی جۆندی" کاک"سدێق بابایی" و کاک" بابا شەیخ ناسری"وەک هاوسەنگەرانی شەهیدان: کاک چەکۆ ڕەحیمی و کاک سەید ڕەزا دروودگەر چەند باسێک یان لە سەر ژیان و خەبات و خۆڕاگری دوایین شەهیدانی حێزب پێشکەش بە بەشدار بووانی ڕێوڕەسمەکە کرد.
13281927 1104137536313514 56278599 n
لە کۆڕیادی شتووتگارت ڕێزدار"موختار هوشمەند" باسێکی لە خەباتی پڕ لە سەروەری شەهیدان کاک چەکۆ ڕەحیمی و سەید ڕەزا دروودگەر پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.

پەیامی یەکیەتی لاوان لە شاری برێمن لە لەیەن"ڕامیار فەتحی" ئەندامی بەڕێوبەری گشتی کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.

هەروەها لە کۆڕیادی شاری شتووتگارت پەیامی یەکیەتی لاوان لە لایەن "هیوا عەلیزادە" ئەندامی یەکیەتی لاوان پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.


پەیامی یەکیەتی ژنان لە لایەن"شەیدا ڕۆژهەڵاتی" لە شاری برێمن پێشکەش کرا.


لە کۆڕیادی شاری شتووتگارت لە لایەن"ئەسعەد ئەحمەدی" باسێک لە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران و دەست تێوەردانی لە کار و باری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ڕۆڵی حێزب لە بەربەرەکانێ لە گەڵ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەش بە بەشدار

بووان کرا.لە هەر دوو کۆڕیادی شارەکانی برێمن و شتووتگارت پەیامی هاوخەمی پارت و 

13295120 1104137529646848 1928948060 nلایەنە سیاسیەکانی کوردستان کە بریتی بوون لە:

_ پارتی دێمۆکراتی کوردستان
_ پارتی سوسیالیستی کوردستان(باکوور) کۆمیتەی دەرەوەی وڵات
_ کۆمەڵەی کوردی لە شتووتگارت
_ پارتی دێمۆکراتی کوردستان(ڕۆژئاوا)
_ کۆمکار
_ پارتی چەپی کوردی سوریە
_ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
_ بزووتنەوەی گۆڕان
خوێندرایەوە و پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.
شایەنی باسە ئەندامان و لایەنگەرانی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی ئاڵمان بە شێوەیکی بەرچاو بەشداری کۆڕیادی شارەکانی برێمن و شتووتگارت بوون.