چالاکی ده‌ره‌وه‌

17155680 10212345617262523 4806913201572269410 n٥ مانگی مارسی ٢٠١٧ لە شاری ئێسكیلستوونا له‌ وڵاتی سوئێد کۆنفرانسی ساڵانه‌ی یەکیەتیی لاوان به‌ سروودی نەتەوەیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن بەڕێز حه‌كیم عه‌لی پوور بەرپرسی گشتی یه‌کیه‌تیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد به‌خێرهاتنی میوانان و ئه‌ندامان کرا، و بەرنامەی کاری کۆنفرانس راگەیەندرا.

 16809535 10212226403202246 2107126357 n

له‌ ڕێکەوتی19,02,2017، کومیتەی یەکیەتیی لاوان لە شاری كالمار وڵاتی سوێد، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی به‌ به‌شداری به‌رپرسی ته‌شكیلاتی یه‌كیه‌تی لاوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، به‌رپرسی گشتی کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران_كالمار به‌ڕێز جه‌لال ئه‌لیاسی  و به‌رپرسی یه‌كیه‌تی ژنان به‌ڕێز شه‌ره‌ف ئه‌لیاسی له‌ شاری كالمار بە سەرکەوتوویی بەڕێوە برد.

 

16830243 1353277888066143 1410037329 n

یەکیەتی لاوانی کومیتەی نۆروێژ  لە رێکەوتی ۱۸/۲/۲٠۱۷ هەستا بە بەرێوە بردنی جامێکی فوتساڵ بە بۆنەی ۷۱ مین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئێران .

roji peshmerge 95swed 1

سەر لە ئیوارەی ڕۆژی هه‌ینی 23ی دیسامبری 2016 کاتژمیر 6ی ئیوارێ یه‌كیه‌تی لاوانی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران به‌ هاوكاری کۆمیتەی کالماری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و یه‌كیه‌تی ژنان ڕێوڕه‌سمێكی بەشکۆی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ، شەوی یه‌لدا شه‌وی لەدایکبونی پێغمبەری ئاشتی و ئازادی کاک دکتور قاسملووی نەمر پێک هێنا.

 

duhem konfransi komitey swis lawan 9.95 2ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 11.12.2016 لە شاری زوریخی وڵاتی سوئیس دووهەم کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاوی ئەندامان و چەند بنەماڵەیەک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.