چالاکی ده‌ره‌وه‌

 IMG 20190707 144957 101
 
لاوان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سیمینارێکی لەوڵاتی سویس بۆ ئەندامانی یەکیەتیی لاوان بەڕێوە برد.
 
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ژوئینی ٢٠١٩ی زایینی یەکیەتیی لاوان لە شاری زوریخی وڵاتی سویس سمینارێکی گشتی بۆ ئەندامانی لاوان لە و وڵاتە لەژێر ناوی "قاسملوو و گرینگی ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵات" بەڕێوە برد.
 
لە سەرەتای سمینارەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد
 
لە سەرەتادا هاوڕێ "دارا ناتق" بەرپرسی ڕێکخستنی ئاشکرای دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند بابەتێکی لەسەر ڕۆڵی لاوان لە ڕاسان و گرینگی ئاشنابوونی نەوەی نوێ لەگەڵ هزری قاسملوو ڕێبەری کاریزما پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
 
لە بڕگەی دووهەمی سمینارەکەدا هاوڕێ "عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوان بابەتێکی سەبارەت بە خەباتی ڕێکخراوەیی دوکتور قاسملوو لە دامەزرانی یەکیەتیی لاوان تاوەکوو ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی باسکرد و، پاشان سەبارەت بە دەسکەوتە پڕ بایەخەکانی سەردەمی سکرتێر بوونی شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو چەند خاڵێکی بۆ بەشداربووان خستە بەرباس و لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا باسی لە ڕۆلی لاوان لە دەرەوەی وڵات کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەندامانی دەرەوەی وڵات دەبێ لە سازکردنی پێوەندی زیاتر لەگەڵ لاوانی نێوخۆ و گەیاندنی دەنگی ئەم توێژە بە کۆمەڵگای جیهانی چالاکتر بن و هەروەها چەندین ڕێکاری بۆ چالاکتر بوونی کۆمیتەی لاوان لە وڵاتی سویس بۆ بەشداران باسکرد.
 
لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا هاوڕێ "کامەران ڕەسوڵی" جێگری بەرپرست تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکانی قەوارەی حیزب لە دوای کۆنگرەی ١٦ بە شێوازێکی تایبەت بۆ بەشداربووان باسکرد و داواشی لە لاوان کرد کە لە تەواوی قۆناغەکانی ژیانی خۆیاندا لە هەوڵدانی سیاسی و کولتووری دەست هەڵنەگرن و هیچکات ڕێگە نەدەن لە خەبات نائومێد بن.
 
لەبڕگەی کۆتایی سمینارەکەدا هاوڕێ "ئەنوەر بەردیا" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانلە وڵاتی سویس، داوای لە لاوانکرد کە هێز و وزەی خۆیان بۆ چالاکتر کردنی ڕێکخراوی لاوان و بەرەوپێشچوون بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕێکخراو وەگەر بخەن و خۆ لە کەم کاری بە دوور بگرن.
 
لە کۆتایی سمینارەکەدا پرسیار ئاراستەی پێشکەشکارانی سمینارەکەکرا و لەلایەن هاوڕێیانەوە وڵامدرانەوە و سمینارەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی پێهات.

58818380 2441316512546804 9074783739124383744 n

 

لاوان میدیا: کێبڕکێی ساڵانەی فوتباڵی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یاریگای شێدسمۆ، بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕی ۱۳۹٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ۲٨ی ئاپریلی ۲۰۱۹ی زایینی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کێبڕکێیەکی ساڵانە بۆ ئەندانمانی یەکیەتیی لاوان و نەتەوەبیانیەکانی دیکەدا بەڕێوە چوو، کە تیایدا دوازدە تیم بەشدار بوون.

 

59301112 2441316669213455 8360860174805630976 n

 

 

58737412 2438478352830620 5869776802368454656 n

 

لاوان میدیا: لە وڵاتی نەروێژ کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوەی ۷ی بانەمەڕی ۲۷۱۹ی کوردی بەرامبەر بە ۱۳۹۷ی هەتاوی، ۲۷ی ئاپریلی ۲۰۱۹ی زایینی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نەروێژ بەڕێوە چوو.

 

سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستانی دەستی پێکرد و بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا

پاشان هاوڕێ " حەسەن ئاهەنگەر" نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کۆنفڕانسەکەدا، باسێکی پێشکەش بە ئامادەبووانی بەشدار لە کۆنفڕاسنەکەدا کرد، ئاماژەیان بەو کار و ئەرکانە کرد کە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لەو وڵاتە هەیانە چیین و چیان پێدەکرێت، هەورەها خۆشحاڵێ خۆشی دەربڕی کە یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نەروێژ بە باشی کار و چالاکیەکانیان بەڕێوە بردووە و هیواشی خواست زیاتر دەور ببینن لە بەرەو پێشبردنی خەباتی نەتەوەکەمان.

 

پاشان هاوڕێ "مێهرداد خسرەوی" باسی لە ڕۆڵ کاریگەریەکانی لاوان لە دەروەی و نێوخۆی وڵات کرد و باسی لەوەش گرد کەچۆن لاوان بۆ بەدیهێنانی مافەڕەواکانی نەتەوەکەمان تێدەکۆشن.

 

لەدواتردا هاوڕێیان " ڕۆشنا قادرزادە و ئەمیر موردای" بەشێوەی وۆرک شۆپی چەند بابەتێکی گرنگیان تایبەت بە کۆنفڕانسەکە پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆنفڕانسەکە کرد.

 

پاشان هاوڕێیانی بەشدار لە کۆنفڕانسەکە ڕەخنە، سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خسە بەرباس و کۆنفڕاسنەکەیان ڕەنگی تر کرد.

 

لە بڕگەی کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا بەشێوەی هەڵبژاردن هاوڕێ"ڕۆشنا قادرزادە" وەکوو بەرپرسی کۆمیتەی نەروێژ و هاوڕێیان "دیاکۆ ئەبدی، شنە خاڵدار، موژدە چاوشینی، ماردین میرتان، کەژان پیری، هەژار ڕۆستەمی" وەکوو ئەندامی بەڕێوبەری کۆمیتە هەڵبژێردان و، کۆنفڕاسنەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات.

58745186 2438477442830711 8287305441067663360 n

 

 

photo 2019 04 05 21 39 00

 
 
لاوان میدیا: لە وڵاتی نەروێژ ڕۆژی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لەلایەن ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان بەرز ڕاگیرا
 
ڕۆژی یەک شەممە ۳۱ی مارسی ۲۰۱۹ی زایینی، لە وڵاتی نەروێژ ۱۰ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لەلایەن ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان بەرز ڕاگیرا
 
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بەسروودی نەتەوەی ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و، چەندین وتار و شیعر لەلایەن ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە خوێنرایەوە
 
 لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکە دووبارە پەیمان و وەفاداریان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێکردەوە.

 

 

photo 2019 03 17 13 50 33

 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە شاری مەدرید بەشداریان لە کۆنفڕاسێکدا کرد و چەندین دیداری هاوبەشیان لەگەڵ ڕێکخراوە جیاجیاکانی تایبەت بە خوێندکار و لاوان ئەنجام دا.
 
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲٥ی ڕەشەمەی ۲۷۱٨ی کوردی بەرامبەر بە ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرشتی هاوڕێ " دڵنیا پیری" بەرپرسی دەرەوەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداریان لە کۆنفڕانسی populism and neo_liberalism for mediterranean comitte لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا کرد.
 
هەروەها چەندین دیداری هاوبەشیان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی بەشدار لەکۆنفانسەکە پێکهێنا، لەوانە ڕێکخراوەکانی :
 
-- Swedish social democratic youth
- General union for palestinian students
- Jeunes socialistes democrates tunisie
- Young labor israel
-Young labor student
 
شاندەکەی یەکیەتیی لاوان باسی دۆخی لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو کێشە و گرفتانەی لاوانی کورد لە وڵاتی ئێران هەیانە کرد و، هەروەها باسی ئەو گوشار و هەڵسوکەوتە خراپەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بەرامبەر هەر دەنگێکی ئازادیخوازانەی لاوانی کورد ئەنجامی دەدەن کرد،
لە درێژەی گفتوگۆکانیدا باسی ڕۆڵ و خەباتی یەکیەتیی لاوان لەماوەی ۷۳ ساڵی تەمەنی خۆیدا لە پێناو بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی لاوانی کورد لە وڵاتی ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی کرد.
 
لەسەرجەم گفتوگۆ و دانیشتنەکاندا هەموو لایەنەکان جەختیان لە پێوەندی بەردەوام و کاری هاوبەش و زیاتر ناسینی یەکدی کردەوە.