چالاکی ده‌ره‌وه‌

IMG 20191217 110252 363

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە سێمینارێک دەربارەی ئاڵای کوردستان.

شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری لە سێمینارێکدا سەبارەت بە ئاڵای کوردستان کرد.
لاوان میدیا: ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی دێسامبری ۲٠۱۹ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەشداریکرد لە سێمینارێک لە شاری برێمێنی وڵاتی ئاڵمان کە لەمەڕ ئاڵای کوردستان بۆ بەڕێز "عومەر ئایدین" مێژوونووسی کورد لەلایەن هێزە سیاسییەکانی کوردستانەوە لە شاری برێمێن پێکهێنرابوو.
سەرەتای سێمینارەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر بەڕێز "عومەر ئایدین" سێمینارەکەی خۆی دەستپێکرد، کە ناوبراو لە باسەکەییدا ئاماژەی بە مێژووی دروستبوونی ئاڵای کوردستان کرد و لە کۆتاییدا ئامادەبووانی سێمینارەکە پرسیار و تێبینییەکانیان دەربارەی بابەتی سێمینارەکە ئاڕاستەکرد.

IMG 20191208 161700 514

کۆمیتەی بێلژیکی یەکیەتیی لاوان یادی ۱٦ سەرماوەزی بەرزڕاگرت.

کۆمیتەی بێلژیکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ۱٦ سەرماوەزە ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبەوە مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ پۆلێک لە کەمئەندامانی نێو شۆڕش پێکهێنا.

 

لاوان میدیا: ڕۆژی ۱٦ سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی، کۆمیتەی بێلژیکی یەکیەتیی لاوان مەراسیمێکی بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی پۆلێک لە کەمئەندامانی نێو شۆڕش پێکهێنا.

 

سەرەتای مەراسیمێکە بە سروودی نەتەوەیی " ئەی ڕەقیب" دەستیپێکرد، دواتر خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگەیەندرا.

 

پاشان هاوڕێ "هەڵۆ حەبیبی" بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە بێلژیک بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، دواتر هاوڕێ" مامۆستا بەها ئیبراهیمی" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بێلژیک وتارێکی سەبارەت بە ڕۆژی ۱٦ سەرماوەز پێشکەش کرد.

 

لە بڕگەی کۆتایی مەراسیمەکە لەوحی ڕێزلێنان بەخشرایە پۆلێک لە کەمئەندامانی حیزب بەمەبەستی نیشاندانی ئەمەگناسی لە خەبات و تێکۆشانیان.

 

 

IMG 20191208 095620 657

IMG 20191208 095611 131

کۆمیتەی دانمارکی یەکیەتیی لاوان سێمینارێکی بەڕێوەبرد.

کۆمیتەی دانمارکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سێمینارێکی بۆ ئەندامانی خۆی لە شاری ئاڵبۆڕگ پێکهێنا.
لاوان میدیا: ڕۆژی ۱ی دێسامبری ۲٠۱۹ی زایینی، کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە شاری ئاڵبۆڕگ سێمینارێکی سەبارەت بە " کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی" بۆ نووسەر و ڕۆژنامەوان بەڕێز " دێنیز بەرخۆدان سێرینجی" بەڕێوەبرد.
ناوبراو لە باسەکەیدا تیشکی خستەسەر جیاوازییەکانی شێوازی پەروەردەی خێزانی لە نێوان کۆمەڵگەی کوردی و ڕۆژئاواییدا،
بەشدارانی سێمینارەکە بە ڕاوبۆچوون و تێبینییەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندترکرد و لە کۆتایی سێمینارەکەدا لە لایەن کۆمیتەی دانمارکەوە چەپکەگوڵێک بۆ ڕێزگرتن لە بەڕێز "دێنیز بەرخۆدان سێرینجی" پێشکەشکرا.

IMG 20191201 185148 169

IMG 20191201 185153 403

کۆمیتەی نۆروێژی یەکیەتیی لاوان بەشداری لە خۆپیشاندانێکدا  کرد.

کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی نۆروێژ بەشداریکرد لە خۆپیشاندانێک کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان،کاتالۆنیا و شیلی پێکهاتبوو.
لاوان میدیا:ڕۆژی ۳٠ نۆڤامبری ۲٠۱۹ی زایینی، خۆپیشاندانێکی بەرین لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی زوڵملێکراوی کوردستان،کاتالۆنیا و شیلی بەڕێوەچوو کە کۆمیتەی نۆروێژی یەکیەتیی لاوان یەکێک لە لایەنە ڕێکخەرەکانی ئەم گردبوونەوەیە بوو و هاوکات ئەندامانی یەکیەتیی لاوان بەشدارییەکی چالاکانەیان لەم خۆپیشاندانەدا هەبوو.
ئەم گردبوونەوە جەماوەرییە بە هاوبەشی چەندین ڕێکخراوی تایبەت بە لاوان بەڕێوەچوو کە لە وڵاتی نۆروێژ چالاکن کە بریتیبوون لە:
Lawan Norge 
Rødt
Oslo SU
Oslo SV
Oslo Palkom
Solidaritet med Kurdistan
Salam
LAG-Norge
Antifascistisk seksjon
Nei til atomvåpen
Kurdisk kvinnenettverk
Norge for Fred
Lag - Latin-Amerika
Feministisk initiativ
Kurdisk demokratisk samfunnssenter
Landsrådet for eelam tamiler i Norge (NCET)
Kvinnegruppa Ottar
Motmakt
Cabildo Abierto Oslo
Blitz
Skeiv Ungdom
RAMPO

IMG 20191120 095108 234

IMG 20191120 095120 985

IMG 20191120 095126 819

یەکیەتیی لاوان و کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکرات سێمینارێکیان بەڕێوەبرد.

کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکرات سێمینارێکیان پێکهێنا.
لاوان میدیا: ڕێکەوتی ۱۷ نۆڤامبری ۲٠۱۹ی زایینی،کۆمیتەی سوئیسی یەکیەتیی لاوان بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە سێمینارێکی بۆ بەڕێزان "ئەنوەر بردیا" و " سەربەست ئورمیە" لەسەر " ڕۆڵی حیزبەکان لە نێو خەڵکی ئێراندا " بەڕێوەبرد.
سەرەتای سێمینارەکە بە سروودی نەتەوەی "ئەی ڕەقیب " دەستیپێکرد پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگەیەندرا.
پاشان بەشی یەکەمی سێمینارەکە بە وتەکانی بەڕێز " ئەنوەر بردیا" بەرپرسی کۆمیتەی سوئیس دەستیپێکرد، ناوبراو لە باسەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی حیزبەکانی کوردستان و بەتایبەتی ڕۆڵی لاوان لە وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی نەتەوەی کورد کرد و دواتر بەڕێز " سەربەست ئورمیە" جێگری سکرتێری پێشووی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێگەی سکایپەوە درێژەی بە باسەکەدا لە چوارچێوەی مژاری سێمینارەکە.