photo 2019 08 27 12 37 22
 
لاوان میدیا:کۆنفرانسی لاوان بە مەبەستی ڕاگەیاندنی کومیتەی نوێی ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2ی خەرمانانی 1397، کۆنفرانسی لاوان لە شاری برووکسێل، بە مەبەستی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی نوێی ئەو ڕێکخراوە لە وڵاتی بلژیک ،بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران، بەڕێوو چوو.
سەرەتا کۆنفرانسەکە بە سروودی نەتەوەیی  ئەی ڕەقیب و پاشان ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەھیدان، دەستی پێکرد.
پەیامی ڕێکخراو، لە لایەن "دڵنیا پیری"، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات، لەڕێگای سکایپەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەم کۆنفرانسەدا،  "بەها ئیبراهیمی"، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەوڵاتی بلژیک، باسێکی تایبەتی سەبارەت بە لاوان پێشکەش کرد و ڕۆڵی لاوانی لە بزووتنەوەی میللی-دێموکراتیکی گەلەکەمان بەرز نرخاند.
ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا، پەیوەندی نێوان لاوان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی، گەڕاندەوە بۆ سەردەمی کۆماری کوردستان، کە لەوێ لاوان، وەکوو جەمسەرێکی شوێندانەر لە دامودەزگا حکومییەکاندا، ڕۆڵی سەرەکییان ھەبووە.
لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا،"هەڵۆحەبیبی"، کورتەیەک لە ئەرک وچالاکیی لاوانی خستەبەرباس و پێشکەشی بەشداربووانی کرد.
لەو کۆنفرانسەدا، بە شێوەی ئینتسابی، لە لایان کومیتەی کشتیی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوی وڵات و دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفراس، 3 کەس وەکوو بەرپرسی کومیتەی لاوان لە وڵاتی بلژیک دیاری کران کە بریتی بوون لە: "هەڵۆ حەبیبی"، "هەژار مەکاری"، "محەممەد ڕەحیم زادە".