received 2133450850288316
 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە بە خاک سپاردنی پێشمەرگەیەکی دێرینی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمان کرد
 

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۳ی ئاوگۆستی ۲۰۱۹ی زایینی شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرشتی هاورێ داوود حەیدەری و هاوڕێ لەگەڵ حیسام ئەحمەدی، لەگەڵ شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەوڵاتی ئەڵمان بەشداریان لە بەخاک سپاردنی "شاتر محمەد ئەمین ڕۆستەمی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دیموکرات کرد و دەستە گوڵی ڕێز و وەفایان لەسەر گڵکۆی ئەو پێشمەرگەیە دانا و پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتیان خوێندەوە، پاشان سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان کرد.