photo 2019 03 01 18 17 27

 
لاوان میدیا:  کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک ڕێوڕەسمێکی بۆ پیرۆزکردنی ۷۳ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان بەڕێوەی برد
 
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۳ی فێوریەی ۲۰۱۹ زایینی لە شاری هۆرسنسی وڵاتی دانمارک، بەبۆنەی ۷۳هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان شەوێکی کوردی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو یەکیەتییە و ئەندامانی حیزبی دێموکرات، ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو.
 
لە سەرەتای بەرنامەکەدا لە لایەن بەڕێز "هەژار دەشتی" بەخێرهاتنی میوانەکان کراو و چەند وتەیەکی لەسەر مێژووی یەکیەتیی لاوان و ۳۰ی ڕێبەندان وگرینگی ئەو ڕۆژەی پێشکەش کرد.
 
لە بڕگەی دیکەی جێژنەکەدا چەندین چالاکی فکری و فیزیکی بۆ میوانان ئامادە کرابوو کە جێی سەرنج و تێڕوانین بوو ئەنجام دران.
 
لە بڕگەیەکی دیکە لە ڕێوڕەسمەکەدا کێکی ۷۳ ساڵوەکەڕی دامەزراندنی لاوان لە لایەن ئەندامانی لاوانەوە بڕدرا لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا بە خۆشی و شادی و هەڵپەڕکێی بەشدار بووان کۆتایی پێهات.