photo 2019 03 01 14 20 35

 
لاوان میدیا: کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی دانمارک کە تیای دا دەستەی کە بەرپرس و ئەندامانی بەڕێوبەری هەڵبژێردران بەڕێوە چوو.
 
ڕۆژی ڕێکەوتی کۆنفڕانسی کۆمیتەی دانمارک بەڕێوە چوو، کە سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد
 
پاشان لەلایەن هاوڕێ " هەژار دەشتی" بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی دانمارک بەخێرهاتنی سەرجەم ئەندامانی لاوان و نوێنەرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی ژنان کرد
 
پاشان هاوڕێ " دڵنیا پیری" بەرپرسی دەرەوەی یەکیەتیی لاوان باسێکی لەسەر بارودۆخی لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و، باسی لە گرنگی ڕۆڵی یەکیەتیی لاوان لەسەردەمی کۆماری کوردستانەوە هەتاکوو ئەمڕۆ ڕۆڵی یەکیەتیی لاوان لەم قۆناغە نوێیەی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەرکی ئەندامانی لاوان بەتایبەتی لە دەروەی وڵات کرد.
 
لە دواتر دا لەلایەن بەڕێوبەری پێشوو ڕاپۆرتی کار و چالاکیەکانی کۆمیتەی دانمارک لە ساڵی ڕابردوودا خوێندرایەوە، لە پاشاندا هاوڕێیانی بەشدار لە کۆنفڕانسەکە تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان باس کرد و کۆنفڕانسەکەیان دەوڵەمەنتر کرد
 
دواتر هەڵبژاردنی کۆمیتەی دانمارک دەستی پێکرد و تیایدا هاوڕێ "هیوا عەزەمی" وەکوو بەرپرسی کۆمیتە و هاوڕێ "سەحەر حیسامی" و "کیانووش ئەبداڵی" وەکوو ئەندامی بەڕێوبەری کۆمیتە و هاوڕێیان" پەیوەند خەلیلی و موزەفەر ئەکبەی" وەکوو جێگری ئەندامانی بەڕێوبەری هەڵبژێردران.
 
لە کۆتاییدا سپاسی ماندوو بوونی ئەندامانی بەڕێوبەری پێشوو کرا و کۆنفڕانسەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات.