IMG 20181127 182745 759

 
لاوان میدیا: دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چوارەمین کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە برد.
 
ڕۆژی هەینی ۲ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەرانبەر بە ۲۳ی نوڤامبری ۲۰۱۸ زایینی، دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چوارەمین کۆبوونەوەی خۆی لە بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوان بەرێوە برد.
 
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان چالاکیەکانی لاوان ڕۆژهەڵات بەتایبەتی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان خرایە بەرباس و دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوان جارێکی تر پشتیوانی خۆیان لە لاوانی ڕۆژڵات دەربڕی و سپاسی تێکۆشانی ماندوونەناسانەی کرد.
 
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کار و چالاکی کۆمیتەکانی دەروەی وڵاتی یەکیەتیی لاوان هاتە بەر باس و هەروا باس لە گیر و گرفتەکانی پێشووی ڕێکخراو کرا و بۆ بەرەو پێش بردنی چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان و هەروها باس لە سەر ڕێکارگەلێک بۆ کەم کردنەوەی گیر و گرفتەکان بەردەم بەرەو پێش چوونی ڕێکخراو، کرا.
 
لە بڕگەی دواتری کۆبوونەوەکەدا چەندین کەس لە ئەندامانی دەرەوەی وڵات بۆ بەرپرس و جێگری بەرپرسی کاروباری دەرەوەی وڵاتی ڕێکخراو پیشنیار کران کە بەشێوەی هەڵبژاردن و بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆبوونەوەکە خاتوو "دلنیا پیری" دانیشتووی شاری "ئالبۆرگ"ـی دانمارک وەکوو بەرپرسی کاروباری دەروەی وڵاتی یەکیەتیی لاوان هەڵبژێردرا و کاک "ڕامیار ئەحمەدی" دانیشتووی شاری "ئۆسلۆ"ـی نۆروێژ وەکوو جێگری بەرپرسی کاروباری وڵاتی ڕێکخراو دیاری کرا.
 
لە کۆتاییدا دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی لەو هاوڕێیانە لە بەرەوپێش بردنی کار و چالاکییەکانیاندا، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
 
دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
 
۲ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی زایینی
۲۳ی نۆڤامبری ۲۰۱۸ی زایینی