Adobe 20180922 211454

 
 
لاوان میدیا: کومیتەی لاوانی نەروێژ و سوید بە هاوبەشی کەمپینێکیان بۆ لاوانی کوردی ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد.
 
 
کەمپینەکە ڕۆژی هەینی لە ڕێکەوتی ۲۳ی خارمانان بەرامبەر ۱٤ی سێپتامبر دەستی پێکرد، لە یەکەم ڕۆژی کەمپینەکەدا کۆبوونەوەیەک بۆ لاوانی هەر دوو وڵات بەڕێوە چوو، سەرەتای کۆبوونەوەکە بەسروودی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی تازەی گەلەکەمان ڕاگیرا.
 
 
دواتر بەناوی هەر دوو کومیتەی لاوانی وڵاتی نەروێژ و سوید بە خێرهاتنی بەشداربووانی کەمپینەکە کرا، پاشان لەلایەن ڕێکخەرانی کمپینەکە هەندێک بەرچاو ڕوونی سەبارەت بە کەمپینەکە و ئامانجی کەمپینەکە بۆ بەشداربووان باس کرا، لە درێژەی کۆبوونەوەکە دا به‌ڕێز "عه‌زیز مورادپه‌ره‌ست" باسێکی لەسەر سەردەمی پێشمەرگایەتی و ژیانی ناو خەبات چەندین بەسەرهاتی خۆش تاڵی بۆ بەشداربووان باس کرد.
 
 
لە دووەم ڕۆژی کەمپینەکە دا خاتوون " ڕۆشنا قادرزاده" ئەندامی یەکیەتی لاوان لە نۆروێژ‌ باس لە ئەزموونی کاری لە لاوان و چۆنییەتی کاری ڕێکخراوەی بۆ بەشداربووان باس کرد، لە دوای دا بەڕێز "ساڵح پاڵانی٘" ئه‌ندامی كومیته‌ی حدكا له‌ وڵاتی سوید باسێکی لەسەر مێژووی کوردستان و خەباتی کورد و حیزبی دێموکرات و ئەرکی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات پێشکەش کرد.
 
 
لە دواتر دا بەڕێز "عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوان لە ڕێگەی سکایپەوە باسی لە کۆنگرەی ۹ی یەکیەتیی لاوان و ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەو کۆنگرەیە دا ئەنجامدراوە کرد.
 
 
لە ڕۆژی کۆتای کەمپینەکە دا هەر دوو کومیتەی لاوانی وڵاتی نەروێژ و سوید سپاسی لاوانی بەشداربوو لە کەمپینەکەیان کرد، لە ڕێکەوتی ۲٥ی خەرمانان بەرامبەر بە ۱٦ی سێپتامبر دوای دوو ڕۆژ بەسەرکەوتووی کۆتای بە کەمپینەکە هات.