konfransi iusy le yunan 95 3ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی9/9/2016 کۆنفرانسێک بۆ وڵاتانی مدیترانە لە لایەن لاوانی سۆسیال دێموکراتی جیهان (IUSY) لە شاری ئاتنی وڵاتی یۆنان لە ژێر دروشمی خوێندنی سۆسیال دیمۆکرات پێکهات. شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە پێکهاتبوو لە ڕامیار خادمی نوێنەری پێوەندیەکانی لاوان لە ئورووپا و هەڵاڵە خۆسرەوی بەرپرسی کار و چالاکی لاوان لەم کۆنفرانسەدا بەشدار بوون.

 

سەرەتای کۆنفرانسەکە ئەڤین ئینجیر سکرتێری گشتی یوسی، کۆنفرانسەکەی بە وتارێک لە سەر دۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی دۆخی کورد بە گشتی و کێشەکانی کورد بە بۆنەی هەبوونی داعش لە خاکی کوردستانپێشکه‌ش به‌ به‌شداران کرد. پاشان پاڤلۆ خریستیدیس سکرتێری لاوانی پاسۆک وێرای بەخێرهاتنی بەشداربووان لەو کۆنفرانسە، باسێکی لە سەر دۆخی سیاسی و ئابووری یۆنان کرد. دوای وتەکانی خریستیدیس لایەنەکانی بەشدار بووی کۆنفرانسەکە خۆیان ناساند و پرسیار و دیالۆگ لە سەر ڕێکخراوەکان ئاڵوگۆر کرا. نوێنەرانی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە باشی لە سەر لاوان و دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و بە تایبەت دۆخی سیاسی و خویندنی لاوان دوان و وڵامی بەشدارانیان دایەوە.

 

 

لە پانێلێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا بەشدار بووان بە سەر چەن گرووپێک دابەشکران و لەگەڵ به‌شدار بووانی دیکە باسیان لە سەر دروشمی وڵاتان دەکرد کە لەم بەشەدا ڕامیار خادمی بە ووردی لە سەر بار و دۆخی کوردانی ڕۆژهەڵات و نەبوونی مافی مرۆڤ لە ئێران بەرامبەر بە گەلی کورد و بە تایبەت لاوانی کورد دوا.

لە ده‌ستپێکی پانێلی دووه‌م هەڵاڵە خوسرەوی لە سەر ژنان و کێشەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کاریگەری فێمینیزم لەسەر ژنان وتارێکی پێشکەش بەشداران کرد. خۆسرەوی لە وتارەکەیدا باسی لە زوڵم و چەرمەسەری ژنان لە ناو کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ئاماژەی بەوەش کرد کە ژنان شان بە شانی پیاوان لە ڕاسانی حێزبی دێموکرات بەشداریان لە خەبات کردوە و ژنانی کوردی بە ژنانی شۆڕشگێر ناساند.

konfransi iusy le yunan 95 2

لە کۆتا بڕگەی ڕۆژی هەینی سەرۆکی گشتی حیزبی پاسۆک خاتوو فۆفی گێنیماتا لە یۆنان بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا کرد و لە سەر کێشە ئابووری و سیاسیەکانی وڵاتی یۆنان وتاری خۆی پێشکەش کرد و دواتریش بەشدار بووان پرسیاراتی خۆیان ئاراستەی بەڕێزیان کرد.

ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە کاتژمێر 18.30 کۆتایی هات.

ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە بە کۆبوونەوەی کومیتەی داڕشتنی بەیاننامەی کۆنفرانس لە کاتژمێر 8.30 بەیانی دەستیپێکرد  کە لەم بەشەدا ڕامیار خادمی یەکێک لە ئەندامانی کومیتەکە بوو و بە ووردی لە سەر دۆخی گەلی کورد بە گشتی و بە تایبەت کوردانی ڕۆژهەڵات دوا. ڕامیار خادمی لە باسەکانیدا ئاماژەی بە ڕاسانی حیزب و بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی کرد.

لە پانێلی یه‌که‌می ڕۆژی دووەم وورک شۆپێک لە سەر فیمینیزم و کاریگەری سۆسیالیزم و کاپیتالیزم و راسیزم لە سەر فێمینیزم کرا کە هەڵاڵە خوسرەوی بەشداری ئەم بەشەی کرد و پشتگیری لە ژنان و کچانی کورد بە گشتی و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد.

پاشان هەموو بەشداران لە کۆنفرانسەکەدا سەردانی یەکێک لە کەمپە پەنابەریەکانی شاری ئاتنیان کرد کە ڕێژەیێکی زۆر پەنابەر لەو کەمپەدا نیشتەجێ بوون کە بەشێکی زۆری کوردانی ڕۆژئاوا و سوریە و ئوفغانی بوون. لەو کەمپەدا کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکە باسیان لە دۆخی پەناخوازان کرد. دوای گەڕانەوە بۆ هۆڵی کۆنفرانسەکە خاتوو زێفی دیماداما جێگری سه‌رۆکی ئافره‌تانی حیزبی سۆسیالیستی ئۆروپا باسی لە سەر هاوکاریەکانی دەوڵەتی یۆنان کە بۆ پەنابەران کراوەی کرد و ئاماژەی بەوەش داوە کە حیزبی پاسۆک سەردانی زۆربەی کەمپەکانی کردووە و بەردەوامە لە هاوکاری کردن و ناردنی هاوکاری بۆ پەنابەران. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ساڵەکانی 2015 بۆ 2016 زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر ڕوویان لەم وڵاتە کردوە و بەرەو وڵاتانی ئۆروپای باکور کۆچیان کردووە.

konfransi iusy le yunan 95 1

لە ده‌ستپێکی پانێلی دووه‌م دا باسی خوێندنی دێموکرات و سۆسیال کرا کە بەشداران لە سەر وڵاتانی خۆیان و شێوازی هەڵسووکەوتی حۆکمەتەکان بۆ مەبەستی یارمەتیدانی خوێندکاران قسە و باسی خۆیان پێشکەش کرد.

 

لە کۆتا پانێلی کۆنفرانسەکەدا، بەیاننامەی کۆنفرانسەکە لە لایەن ئەندامانی کومیتەی داڕشتنی کۆنفرانسەکە خوێندرایەوە کە لەو بەیاننامەیەدا باس لە پشتگیری یوسی بۆ مەسەلەی کورد و بەندکراوانی سیاسی لە کوردستان بە گشتی ئەکات.

کۆنفرانسەکە کاتژمێر 20.00 شەو کۆتایی هات.