کۆمیتەناوچەیەکی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی سوئێد ، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بە سەرکەوتوویی بە ڕێوە برد.14331564 1163479010397517 704066776 n

 

14302887 1163478977064187 186068900 nڕیکەوتی 2016-09-04، کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە شاری ئورەبرووی وڵاتی سوێد کۆنفرانسەکەی بەبەشداری ئەندامانی یەکیەتی لاوان لەو وڵاتە بەڕێوەبرد.

14328824 1163478880397530 382964709 nکۆنفرانسەکە ، بە سروودی ئەی ڕەقیب و پاشان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

14331542 1163479043730847 824247708 nبە بەشداربوان بریتیبوون لە ئەندامانی کۆمیەتی گشتیی یەکیەتیی لاوان لە سوێد،  هەروەها نوێنەری یەکیەتیی کوردان لە سوێد (سەید نەبیپوور) و نوێنەری یەکیەتیی ژنان لە سوێد (هامینە ڕەسووڵی).

بڕگەی یەکەمی بەرنامەکە بە ڕوونکردنەوەیەک لەسەر کاری ڕێکخراوەیی و چۆنییەتی کارکردن لە یەکیەتیی لاواندا و ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان و بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوە لە ئۆرگانە جۆراوجۆرەکاندا، لە لایەن بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی لاوانەوە، حەکیم عەلیپوور، دەستی پێ کرد.

14256526 1163479047064180 1801255505 nپاشان، بەشداربووان بە پرسیار، ڕەخنە و پێشنییار بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە، کۆنفرانسەکەیان بەرێکرد.

14302842 1163479067064178 289135122 nلە دوایین بڕگەدا، لە کەشێکی دیموکراتیکدا کومییتەیەکی نوێ و بەوزە هەڵبژێردرا بۆ ڕاپەڕاندنی چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان لە یەک ساڵی داهاتوودا.