1395 komiaty swedلاوان: کۆمیته‌ی گشتی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ وڵاتی سوید، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ڕێوه‌برد بۆ ئه‌ندامانی کۆمیته‌که‌ له‌ شاری ئوره‌بروو.

رێکەوتی ٢٠١٦/٠٧/٣١ی زایینی، کومیتەی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سووید به‌ مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌ی زیاتری مێژوو، به‌رنامه‌ و سیاسه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوان، کۆبوونەوەیەکی پێکهێنا بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لە شاری ئورەبروو.

کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و پاشان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان، دەستی پێ کرد.

پاشان لە لایەن کومیتەی گشتیی یەکیەتیی لاوانەوە بەخێرهاتنی گەرمی ئامادەبووانی کۆڕەکە کرا، دوابەدوای ئەو لە لایەن خاتوو هامینە ڕەسووڵ، بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو شارە، و بەڕێز کاک سەید خدرەوە بەخێرهانتنی هەموو بەشداربووان کرا.

کۆڕەکە، بە باسێک لەسەر مێژوو، بەرنامە و سیاسەتی یەکیەتیی لاوان، ڕابردووی ئەو ڕێکخراوە لە سووید و هەروەها دۆخی هەنووکەیی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی سووید، لە لایەن کومیتەی گشتییەوە، درێژەی کێشا.

دوای ناوبڕێکی کورت، کۆڕەکە بە پرسیار، پێشنییار و ڕەخنە لە لایەن بەشداربووانەوە ده‌وڵه‌مه‌نتر کرا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌کرا که‌ له‌ داهاتوودا کۆڕ و سمیناری هاوچه‌شنه‌ بۆ ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌ مه‌به‌ستی زیاتر روونکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 1395 komiaty swed 1