weney dewrey kadri lawan 4.95 1 

لاوان: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی زیاتر پەروەردەکردنی ئەندامانی و بارهێنانی کادری پێشکەوتوو ، ماوە بەماوە دەورەی پەروەردەیی تایبەت بەرێوەدەبات.   

 

  

کۆنگرەی هەشتەمی لاوان لە ژێر دروشمی "ئەمڕۆ خەبات دەکەین بۆ ئەوەی سبەی بە ئازاد بژین"، پەروەردەکردنی ئەندامانی بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی کاری رێکخراوەیی خۆی زانی  و   لەو راستایەدا  و لە درێژەی دەورە فێرکارییەکانی یەکیەتیی لاوان لە دوای کۆنگرەی ٨ی رێکخراوەکە، پێنجەم دەورەی کادری رێکخراوەیی بۆ ئەندامانی یەکیەتی لاوان لە دەرەوەی ولات و کوردستان بەڕێوەبرد.  

 

 

 dewrey kadri lawan 4.95 2خولەکە رێکەوتی ٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٦ی زاینی بەرامبەر بە ٦ی پوشپەڕی ٢٧١٦ی کوردی دەستی پێکرد و دوای ١٥ رۆژ کاری بەردەوام سەرەنجام لە رێکەوتی ١٠ی جولای ٢٠١٦ی زاینی بەرامبەر ٢٠ی پوشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی کۆتایی پێهات.   

 

 

   باس و وانەکانی ئەم خولە پەروەردەییە بریتی بوون لە: 

 

-       سیاسەت و هەڵویستەکانی یەکیەتیی لاوان

-       شێوە خەباتی نوێی حدکا و مێکانیزمەکانی

-       کاری رێکخراوەیی و یەکیەتیی لاوان وەک رێکخراوەیەتی تایبەت بە توێژی لاو لە کوردستانی رۆژهەڵات

 dewrey kadri lawan 4.95 3-       بنەماکانی پەیوەندی و دیپلۆماسی حیزب

-       باسێک لەسەر ناسینی کۆماری ئیسلامی ئێران

-       ناسیۆنالیسم و ناسیۆنالیسمی کوردی

-       مێژوو و بەرنامە و پێڕەوی یەکیەتیی لاوان

-       مێژووی حدکا

-       ئیسلامی سیاسی

-       تێکنیکەکانی راگەیاندن لە گوتاری نوێی حیزب

-       بارودۆخی کچان و ژنان لە کوردستانی رۆژهەڵات

-       شیکردنەوەی پرسی رۆژهەڵاتی نوێ  

-       کاریگەرییەکانی شەڕی نەرم

 dewrey kadri lawan 4.95 4-       راسانی رۆژهەڵات و ئەرکی لاوان لەو پێوەندییەدا

-       پرسی ناسیۆنالیزمی فارس و هەڵویستیان بەرامبەر بە بزووتنەوەی کوردی

 

 

جێگەی ئاماژەیە دوایین وانەی دەورەی کادری سیاسی رێکخراوەیی یەکیەتیی لاوان  لەسەر سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و لە ناو بنکەی هێزی تایبەتی حدکا لە شاخەکانی کوردستان گوترایەوە و کۆتایی بەدەورەی کادری بۆ ئەندامانی لاوان لە دەرەوەی ولات و کوردستان هات.

 

 

 

  dewrey kadri lawan 4.95 5

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەکوو یەکەم رێکخراوی تایبەت بە توێژی لاو لە سەر ئاستی هەرچوارپارچەی کوردستان لە ٣٠ی ریبەندانی ١٣٢٤ی هەتاوی و لە سەردەمی کۆماری کوردستان دامەزراوە.  

 

 

 

یەکیەتیی لاوان لە راستای خزمەت بە توێژی لاو، به‌ بڵاوکردنەوەی وشیاری و ئاگاهی نەتەوەیی و گەیاندنی زانیاری لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، کولتووری، سیاسی، هزر و رۆشنبیری و... هتد، بە تایبەتی لە نێو توێژی لاوی کورد و بە گشتی لە کۆمەڵگای کوردستاندا، کردووە بە ئامانج و هەوڵ دەدات تاکی وشیار و پێگەیشتوو و مافخواز بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێموکراتیک پەروەردە بکات.  

 

  dewrey kadri lawan 4.95 6

یه‌کێک له‌ ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تییە گرینگەکانی کاری رێکخراوه‌یی یه‌کیه‌تیی لاوان، په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی ئه‌ندامه‌کانی یەکیەتیی لاوانە‌ و له‌ ئاستێکی گشتگیردا  توێژی لاوە به‌ گشتی له‌ کوردستانی رۆژهه‌ڵات‌ و هه‌نگاوه‌کانی  له‌و راستایه‌دا ده‌بێت.

 

 

قوناغەکانی مێژووی یەکیەتیی لاوان بە شێوەیەکی گشتی بە سەر سێ‌ قۆناغدا دابەش دەبێت کە بریتین لە:  سەرەتای دامەزرانی ئەو رێکخراوەیە، لە سەردەمی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان لە رێبەندانی ١٣٢٤ی هەتاوی هەتا سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، لە سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی هەتا مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی  و  لە "گەلاوێژی ١٣٧٨ی هەتاوی هەتا ئێستا" دابەش دەبێت. 

  dewrey kadri lawan 4.95 9

 

 

یه‌کیه‌تیی لاوان له‌رێکه‌وتی ١ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆنگرەی هەشتەمی خۆی لە ژێر ناوی "کۆنگرەی ٧٠ ساڵەی یەکیەتیی لاوان" به ‌دروشمی "ئەمڕۆ خەبات دەکەین، بۆ ئەوەی سبەی بە ئازاد بژین" بەست.  

 

  

 

 

 

 

 

  dewrey kadri lawan 4.95 7 dewrey kadri lawan 4.95 8 dewrey kadri lawan 4.95 10 dewrey kadri lawan 4.95 12 dewrey kadri lawan 4.95 11 dewrey kadri lawan 4.95 13 dewrey kadri lawan 4.95 14 dewrey kadri lawan 4.95 15 dewrey kadri lawan 4.95 18 dewrey kadri lawan 4.95 16 dewrey kadri lawan 4.95 17IMG 1472