konfransi IUSY le swed 4.95 2لاوان: سالانە رێکخراوی لاوانی سوسیال دێموکراتی جیهانی بە بەشداری رێکخراوەکانی ئەندام چەندین سمینار و کۆنفڕانس و کۆنگرەیەک بەڕێوەدەبات. لە رۆژانی رابردوودا لە وڵاتی سوید سمینارێکی لە ژێر ناوی "ئه‌مڕۆ و داهاتووی رێکخراوی سۆسیال دێموكراتی جیهانی" بە بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە تاکە ئەندامی فەرمی ئەو رێکخراوە جیهانییەیە لە کوردستانی رۆژهەڵات، بەڕێوەبرد.

 

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٤ی جولای ٢٠١٦ی زاینی سمینارێكی دوو ڕۆژه‌ له‌ ژێر ناوی ئه‌مڕۆ و داهاتووی سۆسیال دێمۆكرات له‌ لایه‌ن رێكخراوی لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیسته‌وه‌ و به‌ هاوكاری لاوانی سۆسیال دێموكراتی سوید بە ئامادەبوونی بەڕێز رۆژین ئەشرەفی بەرپرسی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی ولات، به‌ڕێوه‌چوو.



نوێنه‌ری یه‌كیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو سمینارەدا تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی لاوان و رۆژنامه‌وانان لە کوردستانی ئێران و رێژه‌ی زۆری ئێعدام و دەستگیری چالاکانی سیاسی و مەدەنی له‌ وڵاتی ئێراندا. 

konfransi IUSY le swed 4.95 3

رۆژی یەکەمی سمینارەکە لە پێنج بڕگەدا بەڕێوەچوو کە ناوەڕۆکی باسەکان بریتیبوون لە '' باسێك له‌ سه‌ر دۆخی هەنووکەی سۆسیال دێموكرات، باسێك له‌ سه‌ر توێژی كرێكار، یه‌كیه‌تیه‌ سینفیه‌كان و و ڕۆڵ و ئه‌ركه‌كانیان له‌ كۆمه‌ڵگادا، پیشاندانی فیلمه‌كی دێكۆمێنتاری له‌ سه‌ر مێژووی بریتانیا و سۆسیال دێمۆكرات له‌ وڵاته‌دا.

 

باشان دابه‌شکردنی به‌شداربووان به‌ سه‌ر چوار گرووپدا و دیاری كردنی چەند بابه‌تێكی جیاواز بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و گرووپانه‌ كه‌ دوای توێژینەوە هەرکام لە گرووپەکان باسێکی تایبەتییان پێشکەش کرد''، کۆتایی رۆژی یەکەمی سمینارەکە باسێك بوو له‌سه‌ر  روانگه‌ی لاوان و چۆنیەتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ل كێشه‌كان.

 

لە رۆژی دووهەمی سمینارەکەدا کۆمەڵە پرسێک خرانە بەردەم بەشداربووان و رای  ئەوانیان لەسەر بابەتەکان وەرگرت کە پرسەکان بریتی بوون له‌ '' ئامانج و رۆڵی سۆسیالیست ئینترناسیۆنال، كێشه‌كانی سه‌ر رێگای سۆسیالیست ئینترناسیۆنال، ئه‌و رێكخراوانه‌ كامانه‌ن كه‌ پێویسته‌ ئینترناسیۆنال سۆسیالیست په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكات؟ و ... ''.

 

سمینار پاش دوو رۆژ کاری بەردەوام کۆتایی بە کارەکانی هات.  konfransi IUSY le swed 4.95 1