photo 2016 07 17 09 16 24به‌ شداری لاوان له‌ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری بێرن لە وڵاتی سوئیس دژ بە هەڕەشە و هێرشەکانی رێژیمی ئێران بۆ سەر حیزبی دێموکرات و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری بێرن خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتی دژی هەڕەشە و هێرشەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
سەرەتا "ڕامیار خادەمی" بە ناوی کۆمیتەی حیزب و یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه‌ وتەیەکی کورتی پێشکەش بە بەشداران کرد.
دواتر به‌ زمانی ئاڵمانی کورته‌ باسێکی له‌ سه‌ر ڕه‌وشی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و کێشه‌کانی گه‌لی کورد پێشکه‌ش به‌ به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌که‌ کرد.

دواتر "نازدار تازیک" بە زمانی ئاڵمانی وتارێکی لە سەر رووداوەکانی ئەم دوایانەی

کوردستانی ڕۆژهەڵات و هێرش و هەڕەشەکانی رێژیمی ئێران و شەهیدکردنی چەند کەس photo 2016 07 17 09 15 52

لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئاگر تێبەردانی دارستانەکانی کوردستان پێشکەش کرد.

لە دەرێژەی چالاکییەکەدا "ڕەزا فەتحوڵڵا نژاد" بە زمانی ئینگلیسی چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداران کرد. ناوبراو لە وتارەکەیدا بە وردی هێمای بە ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستان و شەهیدبوونی پولێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و هەڕەشەکانی ڕژیمی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان کرد.

دواتر "بابان ئەلیاسی" بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە سوئیس، وتارێکی بە زمانی فەڕانسەوی پێشکەش کرد و لە وتارکەیدا بە وردی هێمای بە دۆخی ئێستای کوردستان و سیاسەتی هەڵاواردنی ڕژیمی ئێڕان و تێکۆشان و چالاکییەکانی ئەم دوایانەی حیزبی دێموکرات کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی چالاکییەکەدا، بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بە زمانی کوردی لە لایەن "ئەنوەر بەردیان"و بە زمانی فارسی لە لایەن "فیروزە عەلیپوور"ەوە پێشکەش کرا.

photo 2016 07 17 09 16 10لە درێژەی چالاکیەکەدا، چەندین دروشم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئاڵمانی و ئینگلیسی دژی ڕژیمی ئێران بەرز کرانەوە و لە کۆتایی‌ دا، بڕیارنامەی خۆپیشاندانەکە پێشکەش بە باڵوێزخانەی ئامریکا لە وڵاتی سوئیس کرا.