13608067 1698869380362966 827365468 nڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی شاندێکی کۆمیتەی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سویس پێهاتووله‌به‌ڕیزان خاتوو گۆنا تابا و کاک ئیبراهیم خه‌لیلی و شۆرش ئه‌حمه‌د هه‌مزه‌ بەشداری لە سێمینارێک کە بۆبەرێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشمانی کوردستان  پێکهاتبوو کرد.

سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەویی ''ئەی ڕەقیب" و خوڵکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان  سەعدی ئەحمەد پیرە باسێکی پێشکەش کرد و ناوبراو لە سەرەتای وتارەکەی ئەماژەی بە دۆخی ئێستای کوردستانی باشوور کرد و کێشە و قەیرانی سیاسی و ماڵی و هەروەها ڕێکەوتنی نێوان یەکیەتی و بزووتنەوەی گۆڕانی بۆ بەشداران شی کردوە.

  لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات و شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ئەم دوایانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد.

ناوبڕاو وێڕای بەرزنرخاندنی هەڵویست و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، پشتیوانیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ دۆزی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی سێمینارەکەدا "کامڕان ڕەسووڵی" بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە سویس وێرای سپاس و پێزان، هەڵویستی نەتەویی "سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی دەفتەری سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕز نرخاند و هاوکات ڕەخنەی لە هێندی لە میدیاکانی 13607939 1698869370362967 1568297313 nباشوور و یەک لەوان میدیاکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان گرت بە نیسبەت ڕوماڵ‌نەکردنی ڕوداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات.

ڕەسووڵی هەروەها داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە بواری میدیایدا کار دەکەن،ڕووماڵی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵات لە بیر نەکەن و بیری هەمووی لایەکی هینایەوە کە ئیمە لە بەردەم تاقیکارییەکەی نەتەویی داین و پشتیوانی لە جوڵانەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەرکی هەموو لایەیەکە، میژووی خەڵکی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵویستەکان لە بیر ناکات.
یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی سویس