13288115 1104137519646849 1789026191 oڕێکەوتی (٢٠١٦/٥/٢٢) لە شارەکانی برێمن و شتووتگارت کۆڕیادی شەهیدان کاک "چەکۆ ڕەحیمی"و"سەید ڕەزا دروودگەر" بە ڕێوە چوون، سەرەتای رێوڕەسمەکان بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

پەیامی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری برێمن لە لایەن کاک"شەهریار نەقشبەندی"بەرپرسی کۆمیتەی گشتی حێزب لە وڵاتی ئاڵمان و لە شاری شتووتگارت لە لایەن کاک"جەهانگیر حاتەمی" ئەندامی حێزب پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە شاری برێمن ڕێزداران کاک"حاجی جۆندی" کاک"سدێق بابایی" و کاک" بابا شەیخ ناسری"وەک هاوسەنگەرانی شەهیدان: کاک چەکۆ ڕەحیمی و کاک سەید ڕەزا دروودگەر چەند باسێک یان لە سەر ژیان و خەبات و خۆڕاگری دوایین شەهیدانی حێزب پێشکەش بە بەشدار بووانی ڕێوڕەسمەکە کرد.
13281927 1104137536313514 56278599 n
لە کۆڕیادی شتووتگارت ڕێزدار"موختار هوشمەند" باسێکی لە خەباتی پڕ لە سەروەری شەهیدان کاک چەکۆ ڕەحیمی و سەید ڕەزا دروودگەر پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.

پەیامی یەکیەتی لاوان لە شاری برێمن لە لەیەن"ڕامیار فەتحی" ئەندامی بەڕێوبەری گشتی کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.

هەروەها لە کۆڕیادی شاری شتووتگارت پەیامی یەکیەتی لاوان لە لایەن "هیوا عەلیزادە" ئەندامی یەکیەتی لاوان پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.


پەیامی یەکیەتی ژنان لە لایەن"شەیدا ڕۆژهەڵاتی" لە شاری برێمن پێشکەش کرا.


لە کۆڕیادی شاری شتووتگارت لە لایەن"ئەسعەد ئەحمەدی" باسێک لە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران و دەست تێوەردانی لە کار و باری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ڕۆڵی حێزب لە بەربەرەکانێ لە گەڵ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەش بە بەشدار

بووان کرا.لە هەر دوو کۆڕیادی شارەکانی برێمن و شتووتگارت پەیامی هاوخەمی پارت و 

13295120 1104137529646848 1928948060 nلایەنە سیاسیەکانی کوردستان کە بریتی بوون لە:

_ پارتی دێمۆکراتی کوردستان
_ پارتی سوسیالیستی کوردستان(باکوور) کۆمیتەی دەرەوەی وڵات
_ کۆمەڵەی کوردی لە شتووتگارت
_ پارتی دێمۆکراتی کوردستان(ڕۆژئاوا)
_ کۆمکار
_ پارتی چەپی کوردی سوریە
_ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
_ بزووتنەوەی گۆڕان
خوێندرایەوە و پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.
شایەنی باسە ئەندامان و لایەنگەرانی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی ئاڵمان بە شێوەیکی بەرچاو بەشداری کۆڕیادی شارەکانی برێمن و شتووتگارت بوون.