kobunewey hawbesh 2.95رۆژی یەکشەمه 22/5/2016 کاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لە نێوان بەرپرسی گشتی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات بەڕێز مهرداد خوسرەوی و هەیئەتێکی  کومیتەی حدکا له وڵاتی نۆروێژ پێکهاتبوو له بەرێزان: خاتوو توبا ئەلیاسی بەرپرسی کومیته و کاک نادر قودرەتی بەرپرسی بەشی تەشکیلات لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری کومیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوە چوو.

 

سەرتای کوبوونەوکه به چەند ساتێک بێدەنگی  بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دستی به کارکانی کرد.

سەرەتا بەڕێز مێهرداد خوسرەوی باسیکی لەسەر کار و تێکۆشانی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات و کۆمەڵێک پرۆژە و بەرنامەی کاری دەستەی بەڕێوەبەری دەرەوەی وڵاتی لاوانی  باس کرد.

 

له بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەر یەک له بەڕێزان خاتوو توبا و کاک نادر باسەکانی خۆیان لە چوارچێوەی رۆڵ و بەرپرسیارەتی یەکیەتیی لاوان و کاروباری حیزبی لە وڵاتی نۆروێژ خستە بەرباس و دواتر هندێک رەخنە و پیشنیاریان روو لە کومیتەی یەکیەتیی لاوان ئاراستە کرد. 

 

لە درێژەی باسەکانی کۆبوونەوە بەڕێز چالاک قادری بەرپرسی کومیتەی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ بەرنامە و پرۆژەی کاری خۆیان لە کومیتەی نۆروێژ راپۆرتی کاری ئەو کومیتەیە لە ماوەی رابردوو خستە بەرباس.

 

لەو کۆبوونەوە هاوبەشەدا سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان بەڕێز جەلال رەوانگەرد لە رێگەی سکایپەوە بەشداربوو.

دوای باسی ئامادەبووانی کۆبوونەوە، لە بڕگەی دووهەمی کۆبوونەوەکەدا سکرتێری گشتی ئاوڕێکی لە گەڵالە و بەرنامەی کاری یەکیەتیی لاوان بۆ دەرەوەی ولات و رۆڵ و بەرپرسیارەتی رێکخراوەکەی شی کردەوەو و سەرنج و تێبینیەکانی یەکیەتیی لاوان لە هەمبەر باسی هەرکام لە بەڕێزانی بەشداربوو خستە بەرباس.

 

 بە مەبەستی رێزگرتن لە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام و کاریگەری هەردوو کومیتەی حیزب و لاوان لە ولاتی نۆروێژ بە نوێنەرایەتی رێبەری لاوان سکرتێری یەکیەتیی لاوان سپاس و دەستخۆشی ئاراستەی بەڕێوبەرانی هەر دوو کومیتەی لاوان و حیزب کرد.

کۆتایی کاری کۆبوونەوە بە رەخنە  و پێشنیار هەرکام روو لە بەشەکەی دیکەی بەشداربوو و وڵامدانەوە و دەرەنجامی لێکتێگەیشتن و بەردەوامی و هاوکاری زیاتر پاش ٤ کاتژمێر کۆتایی بە کۆبوونەوەی حوزووری هاوبەشی کومیتەی حدکا و یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ و نوێنەرانی بەڕێوەبەری گشتیی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات و کوردستان، کۆتایی پێهات.