
ئەم کۆرە دا سەرەتا سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب پێشکەش کرا و دواتر چەند چرکەیەک پاراستنی بێدەنگی بە حورمەتی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمان .
لە دریژەی ئەم کۆرەدا چەند وتار سەبارەت بە ژیان و خەبات و تێکۆشانی نەمران کاک چەکۆ و کاک سەید رەزا پێشکەش کران و ریز لە خەبات و فیداکاریەکانیان گیرا و رێبوارانی رێگای پر لە شانازی رزگاری کوردستان جارێکی تر پەیمانیان نوی کردەوە بۆ بەردەوام بوون لە خەبات بۆ رزگاری گەلەکەمان و دریژە دان بە رێبازی شەهیدان شایانی باسە، یەکێتی لاوان لەم کۆریادە دا ئەرکی بەرێوەبەری، تۆماری دەنگ و رەنگ و وێنەگەری و هەروەها خزمەتی میوانانی پیسپێردرابوو، وهاوری حیکمەت قولیزادە، بەرپرسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران-رۆژئاوای کانادا، وێرای بەریوەبەری ئەم کۆریادە، چەند پارچە شێعر و پەخشانی شۆرشگیری پێشکەشی ئامادەبووان کرد.