13219664 646992758793174 1342704630 nڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥/٥/٢٠١٦ له‌ شاری زوریخی وڵاتی سوئیس كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ به‌شداری بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران بۆ ئەندامانی یه‌كیه‌تیی لاوان له‌ سوئیس بەڕیوە چوو.

سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن به‌رپرسی كومیته‌ "ڕامیار خاده‌می" به‌خێرهاتنی هه‌موو ئه‌ندامان كرا. دواتریش "شاهۆ ته‌یمووری" به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی لاوان له‌ سوئیس ئاماژه‌ی به‌ كار و چالاكیه‌كانی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان كرد.

"حه‌مید خالقپه‌سه‌ند" به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن كورته‌ باسێكی له‌ سه‌ر ڕاگه‌یاندن و ئاسانتر كردنی په‌یوه‌ندی ئه‌ندامان كرد. ئه‌ندامانی دیكه‌ی كومیته‌ باسیان له‌ كار و چالاكیه‌كانیانی پێشتر و به‌رنامه‌ داهاتووه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانیان كرد.

 

له‌ به‌شی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ته‌رخان كرا بوو بۆ پرسیاره و ڕه‌خنه‌ و پێشنیاری ئه‌ندامان، وڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامان له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی كومیته‌ی لاوان درایه‌وه‌. ئه‌ندامانیش به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه‌ ڕه‌خنه‌و پێشنیاراتی خۆیان ده‌ربڕی.

 

دواتر له‌ باسی ئازاد دا، هه‌موو ئه‌ندامان دڵسۆزانه‌ به‌شداریان كرد و بیر و ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به‌ باشتر و چالاكتر كردنی كار و چالاكیه‌كان له‌و وڵاته‌ خسته‌ به‌ر باس. له‌م باسانه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌وڵدانی ناساندنی كه‌لتووری كوردی و زیاتر ناساندنی گه‌لی كورد و مێژووی كوردستان له‌ سوئیس و به‌ خه‌ڵكی سوئیس كرا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌كاتژمێ ١٦:٣٠ كۆتائی هات.

 

 

13236184 646992925459824 1015006072 n