didari nweneri lawan le canada 2.94رۆژی شەممە30/4/2016  لەسەر بانگهێستنی فەرمی نووسینگەی بەرێز تیری بیچ، ئەندامی پارلمانی کانادا، بەڕێز حکمەت قولی‌زادە، بەرپرسی کومیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رۆژئاوای کانادا، هاورێ لەگەڵ چەند ئەندامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دیدارێکیان لەگەڵ بەرێز تێری بیچ پێک هێنا.

لەو چاوپێکەوتنەدا ،هاورێ حکمەت سەبارەت بە رەوشی ژیانی لاوانی کورد لە کوردستان بەگشتی و کاردانەوەی شەر و پێکدادان و ئاڵۆزیەکانی باشوور و باکور و رۆژئاوای کوردستان و دیکتاتۆری و سەرەرۆیی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەر لاوانی کورد دوا.

 

هەروەها سەبارەت بە دۆخی ژیانی لاوانی کورد لە وڵاتی کانادا دوا، بە تایبەتی مەسەلەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی لاوان و گرفتەکانیان لەو بارەیەوە. داوای کرد کە بەرێز ئەندامی پارلمان هەوڵ بدات بۆ کارئاسانی و کەم کردنەوەی گیر وگرفتی وەرگرتنی ویزا بۆ هاوسەر وکەس و کاری ئەو لاوە کوردانەی کە لە وڵاتی کانادا ژیانی هاوبەش پێک دێنن.

 

لە وڵام دا بەرێز تێری بیچ، وێرای دەربرینی خۆشحاڵی و سپاس بۆ ئەو زانیاریانە. بەڵێنی دا بە زووی و بە وردی لایەنە پێوەندیدارەکان لەو کێشە و گرفتانە ئاگادار بکاتەوە و  داوای کرد پێوەندیەکی بەردەوامی دوو لایەنە هەبێت بۆ هاوکاری زیاتر لە داهاتوو دا.