12325143 1371502536208573 489244830 nرۆژی دووشەممە، کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە  شاری ئۆدای وڵاتی نۆروێژ مەراسمی نەورۆزی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی بەڕێوە چوو.

 سەرەتای رێوڕەسم بە سرودی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان رێورەسمەکە دەستی پێکرد.

 

دواتر  کورتەیەک لە مێژووی نەورۆز لە لایەن هەورام رەحیمی و فەرزاد عەزیزی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی، باس کرا.

 

پاشان گۆرانییەک لە لایەن هونەرمەندی لاو بەیان سەلیمی پێشکەش کرا.

 

نێوئاخنی بەرنامەکە چەندین بڕگەیلە خۆ گرتبوو.12421835 1371998979492262 2102359558 n

خوێندنەوەی شێعر لە لایەن  لەیلا سەلیمی، پیشانگای وێنەی پێشمەرگە لە لایەن فوتۆگرافێر قادر فەرەجی نمایش کرا.

 

جێگەی ئاماژەیە رێکخەری مەراسم یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و رێوڕەسمی نەورۆزی بە شایی و هەڵپەركێ لە نێوان بەشداران کە لە چەندین نەتەوەیکورد، نۆروێژی، عەرەب و ئەفغانی لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز دا بەشدار بوون، کۆتایی پێهات.