12026616 615330551959395 928578743 nرێكه‌وتی ١٢/٠٣/٢٠١٦ ی زائینی هه‌یئه‌تێكی لاوان پێكهاتوو له‌ رامیار خاده‌می به‌شی پێوه‌ندییه‌كانی ئۆروپای یه‌كیه‌تیی لاوان، عه‌لی فه‌ره‌جوڵڵهی به‌رپرسی كۆمیته‌ی لاوانی ئۆتریش ، ئاروین به‌هرامی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لاوانی ئۆتریش له‌ كۆنگره‌ی ٣٦ لاوانی سۆسیالیستی ئۆتریش به‌شداریی چالاكانه‌یان كرد.

كۆنگره‌ی لاوانی سۆسیالیستی ئۆتریش له‌ رێكه‌وتی ١٢/٠٣/٢٠١٦ ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردو دوو رۆژ درێژه‌ی كێشا.
كاری كۆنگره‌ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو:
- له‌ لایه‌ن Dr. Gerhard Schmid (به‌رپرسی پێشووترى لاوانی سۆسیالیست ئۆتریش ) وتارێك پێشكه‌ش كرا
- راپۆرتی كارو چالاكیی ٢ ساڵی رابردووی رێكخراو خوێندرایه‌وه‌.
- به‌خێرهاتنی مێوانه‌كان كرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه‌.
- باس له‌ سه‌ر به‌رنامه‌وپرۆگرامی رێكخراوه‌مه‌كان كرا.
- ناساندنی كاندیداكان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری.
- له‌ بڕگه‌یه‌كیتردا كات دیاریكرا بۆ مێوانه‌كان بۆ باسی ئازاد، به‌رپرسی شاندی یه‌كیه‌تیی لاوان زۆربه‌ جوانی باس له‌ كێشه‌كانی كورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌ به‌تایبه‌ت یه‌كیه‌تیی لاوان و حیزبی دێموكرات.
- ئاكامی ده‌نگدان بۆ رای گشتی ئاشكرا كرا.
هه‌روه‌ها شاندی یه‌كیه‌تیی لاوان له‌ نێوان كاری كۆنگره‌دا چه‌ندین دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌ن و به‌شداربووانی كۆنگره‌دا كرد.

12722480 615330478626069 1145670755 o














12833242 615330665292717 1082392493 n



















12834997 615330771959373 655190248 n





 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12834616 615330921959358 1937578755 n

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12834545 615330608626056 319291456 n