duhem roji kongrey IUSY 2016 3سەرەتای بەرنامەی کاری رۆژی دووهەمی کۆنگرەی لاوانی سوسیال دێموکراتی جیهان بە خستەبەرباسی دەستوری کاری رۆژی کۆنگرە دواتر هەرکام لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی قسەکانی خۆیان کرد .

 

لە بڕگەیەکی دیکەی باسەکان دا سەرۆک وەزیرانی ئاڵبانییا وتارێکیان پێشکەش کرد.

 

پاشان هەرکام لە کۆمیتەکانی ناوچە جیاجیاکانی جیهان راپۆرتی خۆیان پێشکەش کرد.

 

بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆنگرە پێشکەشکردنی راپۆرتی کاروچالاکی ٢ ساڵی رابردووی یوسی و راپۆرتی ماڵی بوو بە کۆنگرە.

 

پاش ئەم باس و راپۆرتانەی پێشەش کران کارتی دەنگدان بەسەر ئەندامانی رەسمی بەشداربووی کۆنگرە کە هەر رێکخراوەیەک مافی دوو دەنگی هەبوو دابەشکرا .

 

duhem roji kongrey IUSY 2016 2

لە بڕگەیەکی دیکەی کاری رۆژی دووهەمی کۆنگرە داخوازی ئەو رێکخراوانەی  لە ماوەی ٢ ساڵی رابردوو بۆ IUSY هاتوە بۆ بوونە ئەندام خرانە بەرباس و دواتر دەنگدان.

 

دوا بڕگەی کاری رۆژی دووهەمی کۆنگرە دانانی وۆرک شۆپێک بوو لە بەشدارانی هەرکام لە کومیتە کارییەکانی یوسی.

 

شەوی هەمان رۆژ بەشدارنیان بردە نێو شاری تریندای وڵاتی ئاڵبانی .

 

 

جێگەی ئاماژەیە لە پەراوێزی کاری رۆژی دووهەمی کۆنگرە نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ چەندین لایەنی دیکەی بەشداربووی کۆنگرە لەوانە : ریکخراوی لاوانی کرواسی و مەجارستان و مالزی و ئاڵمانی یەکان هاودیتنی پێک هێناوە.