yadi 70sale swed lawan 2ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکەوتی  ١ی ره‌شه‌ممه‌ی  ١٣٩٤ی  هەتاوی،  هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران كۆنفرانسی ساڵانه‌ی کومیتەی وڵاتی سوئێد  بەڕێوە چوو.

کۆنفرانسی کومیتەی سوئێد لە ژێر ناوی "کونفڕانسی ٧٠ ساڵەی یەکیەتیی لاوان"  بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان و نوێنه‌رانی كۆمیته‌ی حیزبی دیموكرات و كۆمیته‌ی ژنان و یه‌كیه‌تی كوردان له‌ وڵاتی سوید  و بەرپرسی تاشکیلاتی گشتیی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی ولات، بەڕێوەچوو.

 

سەرەتای ڕێورەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن  لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان  دەستی پێکرد.

پێش ده‌ستپێكی كاروباری فه‌رمیی كۆنفرانس چه‌ند كاتژمێرێك ته‌رخان كرا بۆ باسێك له‌ سه‌ر كوردستان و دۆخی لاوان كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداربوو له‌ كۆنگره‌ی ٨ ی یه‌كیه‌تیی لاوان پێشكه‌ش كرا.

 هه‌روه‌ها به‌شداربوویه‌كی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی سیاسی لاوان باسێكی له‌سه‌ر ئه‌زموونی خۆی له‌و ده‌وره‌یه پێشكه‌ش بە ئامادەبووان كرد.

yadi 70sale swed lawan 3بەشداربووانی کونگرەی هەشت  لە باسه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌ كار و چالاكییه‌كانی لاوان له‌ كوردستان و كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌كانی و هه‌روه‌ها شێوازی چالاكییه‌كان کرد. دواتر لە لایەن بەشدرابووانی کونفڕانسەکەوە  کۆمەڵێک تێبینی و پرسیار  ئاراستەی ئه‌و هاوڕێیانه‌ کرا و ئەوانیش وڵامیان دانەوە.

 

 

دواتر جەلال رەوانگەرد، سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تی لاوان ، لە رێگای سکایپەوە باسێکی لە سەر یەکیەتیی لاوان و بەرنامەی کاری رێکخراوەیی پێشكه‌ش كرد.

 

ناوبراو له‌ میانەی باسەکەیدا ئاماژه‌ی به‌ گرینگی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كیه‌تیی لاوان و رێكخراوەکانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ لاوان لە وڵاتانی دیکە كرد. و رۆڵی پەروەردەیی لاوان و ئاشناکردنی لاوانی دەرەوەی ولات بە پرس و بابەتەکانی پێوەندیدار بە کوردستان و نەتەوەیی کورد بە گرینگ هەڵسەنگاند و ئاماژەیان پێدا کە یەکیەتیی لاوان ئەرکدارە لەو راستایە دا هەنگاو هەڵبگرێت.

 

 

دواتر بە خوێندنەوەی پەیامی کۆمێتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی یەکیەتیی کوردان و پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشی نیوئاخنی کونفڕانسەکە بوو.

دوا به‌ دوای په‌یامه‌كان،  راپۆرتی كارو چالاكییه‌كانی كۆمیته‌ی لاوان لە وڵاتی سوئێد پێشکەش کرا.

 

 له‌ بەشێکی دیکەی کونفرانسدا  باسێکی گشتی لەسەر کاروباری لاوان و به‌رنامه‌ی كاری بۆ داهاتوو كرا و  بەشداربووان ره‌خنه‌ و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراستە کرد.

بەشی کۆتایی کونفرانسەکە تەرخان کرا بۆ هەڵبژاردن و لە فەزایەکی ئازاد و دێموکراتدا کومیتەیەکی نوێ بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی داهاتوو هەڵبژێردرا.yadi 70sale swed lawan 1

 

شایانی باسه‌ دوای كۆتایی كۆنفرانس و ئێواره‌ مه‌راسمێك به‌ بۆنه‌ی یادی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تی لاوان به‌ڕێوه‌ چوو. مه‌راسمه‌كه‌ لە نێو شایی و هەڵپەرکێی بەشداربواندا کۆتایی پێهات.

 

 

yadi 70sale swed lawan 4yadi 70sale swed lawan 6yadi 70sale swed lawan 7yadi 70sale swed lawan 8yadi 70sale swed lawan 9yadi 70sale swed lawan 10yadi 70sale swed lawan 11yadi 70sale swed lawan 1212442791 10208844991069056 269218065 n12746166 10208844991749073 1294346899 n12782463 10208844991469066 237988699 nyadi 70sale swed lawan 13yadi 70sale swed lawan 14yadi 70sale swed lawan 15yadi 70sale swed lawan 16yadi 70sale swed lawan 17yadi 70sale swed lawan 5