12620588 596489643843486 296510043 o

 

بەشداری یەكیەتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە بەڕێوە بردنی ڕێو ڕەسمی 2ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە وڵاتی سویس
12607238 596489573843493 1560171744 nڕۆژیی شەممە ڕێكەوتی 23.01.2016 لە شاری بیل لە وڵاتی سویس بە بەشداری سەدان كەس لە كوردانی ھەر چوارپارچەی كوردستان نیشتەجێی سویس  ڕێو ڕەسمێكی بەشكۆ بە ڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوەڕەسمەكه‌ بە سرودی نەتەویی ئەی ڕەقیب و خولەكێك بی دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیان پاكی شەھیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد.
دواتر لە لایەن گۆنا خانم و كاك ھەڵمەت بەڕێوبەرانی ڕێوڕەسمەکە بەخێرھاتنی میوانانی ڕێو ڕەسمی 70 ساڵەی كۆماری كوردستان كرا.
لە دریژەی ڕێوڕەسمەكە لە لایەن كامران ڕەسوڵی بەپرسی كومیتەی سویسی حیزبی دیموكرات وتاریك لەو پێوەندیەدا پێشكەش كرا.
پاشان پەیامی كومیتەی حیزب بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن خاتوو مریەم سەفەری پێشكەش بە بەشداران كرا.
،لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكە پەیامی كومیتەی سویسی یەكیەتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە لایەن ڕامیار خادەمی بەرپرسی یەكیەتی لاوان پێشكەش بە بەشداران كرا.
لە دریژەی بەرنامەكە لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامەكە چەندین پارچە ھۆنراوە و شیعر خویندرایەوە.
لە كۆتایی بەشی یەكەمی بەرنامەكە لە لایەن بەرپرسی كومیتەی سویسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە نۆێنەرایەتی لە بەشدارانی ڕێورەسمی 2ی ڕێبەندان لە وڵاتی سویس ئاڵایەكی كوردستان پێشكەش بە بەڕێز شتوكلی پارلمانتاری پارلمانی سویس لە حیزبی سوسیالیستی سویس كرا.
پاشان بەڕێزی وتاریكی پێشكەش بە بەشدارانی ڕێوڕەسمە كە كرد.


12625663 596489617176822 33473575 n

بەشی دووھەمی بەرنامەكە ھۆنەرمەندانی دەنگ خۆش و ناسراوی نەتەوەی كورد كاك ناسر ڕەزازی و كاك سیروس ئیمامی شەوە ئاھەنگەكەیان ڕازاندوە .
ڕێو ڕەسمەكە تا كاتژمیر 23.00 شەو دریژەی كێشا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12650428 596489670510150 1171066455 n

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

12650392 596489587176825 1156012874 n