12607391 1027588817301720 359742069 nیەکیەتی لاوان لە وڵاتی دانمارک کۆ بوونەوە

لە ڕۆژی ١٦.٠١.٢٠١٦ ڕۆژی شەممە کومیتەی هۆرسونسی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک کۆبونەوە.
 سەرەتا لە لایەن بەرپرسی کومیتەی ئەو شارەوە خاتوو سەحەر حسامی بە خێرهاتنی ئەندامان کرا و باسێکی لە کۆبونەوەکە کرد، و دواتریش لەلایەن بەڕیز هەژاری دەشتی بەرپرسی کومیتەی دانمارک باسێکی لە سەر کاری گشتی کومیتە لە ئەو شارە و بە گشتی لە دانمارک کرد.

بەشێکی دانێشتنەکە تەرخان کرابوو بۆ کۆنفرانسی کومیتەی ئەو ناوچەیە کە کومیتەیەکی کاریان بۆ ئەو ناوچەیە هەڵبژارد کە پێک هاتبوو لە ٢ ئەندامی ئەسڵی ٢ یارمەتی دەری ئەسڵی.

 

دواتر بە بەشداری بەرپرسی کارو چالاکیەکانی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتی لاوان خاتوو هەڵاڵە خوسرەوی بە تێکڕا کارو چالاکی بۆ چەند مانگی داهاتوو داناو پەسەند کرد.

 

خاتوو هەڵاڵە باسی لە سەر گرنگی ٣٠ ڕیبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێخراوەکەمان کرد و بەرنامەێکی تایبەت بە ٣٠ ڕێبەندان کە لەلایەن بەرپرسی کویتەی هۆرسنس خاتوو سەهەر ئامادە کراوە باسی لەسەر کرا و پەسەند کرا و ٦ و ٧ و٨ 

12607142 1027588830635052 1505251816 nمانگی ٢, کە سێ ڕۆژ دەکەت تەرخان کرا بۆ پێشوازی ٣٠ ڕیبەندان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئاهەنگ و سیمینار و هەموو لاوان لە دانمارک پێکەوە پیرۆز بکەن.

لە کۆتای کۆبونەوەی ئەو ڕۆژە دا, لاوان بۆ یاری کردن کۆ بونەوە بە یاری باوڵینگ بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر و ئەو ڕۆژەیان بە خۆشی بەڕێ کرد.