roji ala le swed 94 1ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ١٧ی دیسامبری ٢٠١٥ی زایینی (بەرامبەری ٢٦ی سەرماوەز ٢٧١٥ی کوردی) بۆ رێزگرتن لە رۆژی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، جەژنێک لە لایەن کۆمیتەی هاوکارییدەستپێشخەریی لاوانی کورد لە سوێد (kurdiska ungdomsinitiativet i Sverige) بەڕێوەچوو.

ئەو کۆمیتە هاوکارییە پێکهاتووە لە ریکخراوەکانی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، (رۆژهەڵات)، کۆمجوان (باکوور)، یەکیەتیی لاوانی کوردستان (باشوور)، لاوانی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (باکوور) و لاوانی پارتی ئازادی کوردستان (باکوور).

سەرەتا ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان، بەرنامەکە بە ڕوونکردنەوەیەک لەمەڕ مەبەست لە هاوکاریی ئەو چەند رێکخراوە و گرتنی ئەو ڕێوڕەسمە و هەروەها لەسەر مێژووی ڕۆژی پێشمەرگە، ڕوونکردنەوە لەلایەن پێشکەشکارانەوە بە هەردوو زمانی کوردی و سوێدی بەردەوام بوو. دوابەدوای ئەو، باسێکی ورد لەسەر مێژووی رۆژی ئاڵای کوردستان لەلایەن نووسەر و لێکۆڵەر بەڕێز موحموود لەوەندییەو پێشکەش کرا.

roji ala le swed 94 2
کۆڕەکە بە گۆرانی و مۆسیقا لەلایەن هونەرمەندان یاشار، عابد و رەمزی-یەوە، و بە شانۆگەری، خوێندنەوەی هەڵبەستی کوردی بۆ ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە و چالاکیی دیکەی جۆراوجۆر دەوڵەمەند کرا. شایەنی باسە بۆنەکە بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە کوردانی هەر چوار پارچە و میوانانی دیکە، بە شادی، خۆشی و ڕێزەوە بەرز ڕاگیرا.