sminari danmark 9.94 3لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کاری و چالاکی کومیتەکانی دەرەوەی وڵات، سیمینارێک بۆ ئەندامێکی بەشدار بووی کۆنگرە  ٨ی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی دانمارک رێکخرا. رۆژی ٢٠١٥/١٢/١٢ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە شاری ئالبۆرگ لە وڵاتی دانمارک سیمینارێک بۆ خاتوو هەڵاڵە خوسرەی ئەندامی بەشدار بووی کۆنگرە وەکوو نۆێنەری کومیتەی یەکییەتی لاوان لە وڵاتی دانمارک لە لایەن کومیتەی ئەو وڵاتەوە ڕێک خرا. سەرەتە لەلایەن مهرداد خوسرەوی بەرپرسی دەرەوەی وڵات بەخێر هاتنی هەموو بەشدار بوان کرا و باسێکی لەسەر ڕێکخراوی یەکییەتی لاوان لە دەرەوی وڵات و کومیتەی دەرەوەی وڵات کرا و دواتر باسێکی لەسەر وزەی لاوان بە گشتی و کۆمەڵێک ڕێو پێشنیاری خستە بەرچاو بۆ زیاتر باش بەڕێوە بردنی کاروباری ڕێکخراوەی لاوان لە دەرەوەی وڵات و کۆمەڵێک ڕاسپاردەی رێکخراوی لاوانی بە بەشداربوانی کۆنفرانس گەیاند، دواتر تیشکی خستە سەر بڕیارو ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی ٨ی ڕێکخراوەکەمان.sminari danmark 9.94 1

دواتر خاتوو هەڵاڵە خوسرەوی بەخێرهاتنی هەموانی کرد و باسەکانی خۆی وەکوو بەشداربووی کۆنگرە دابەش کرد بۆ چەند بەشێک و بە تێرو تەسەلی چوە سەر بایەتەکان و باسێکی لەسەر گەڕانەوەی نۆێنەرانی لاوان کرد بۆ کۆنگرە و باسێکی لەسەر ئەو کۆرسە کرد کە ناوەندی پەروەردەی یەکیەتی لاوان پێش دوستپێکی کۆنگرە بۆیانی ریک خستبوو و چۆنیەتی دەرسەکانی بە تێروتەسەلی باس کرد. دواتر بەڕێزیان باسێکی لە بەشداریان لە کۆنگرە و کاری کۆنگرە کرد و باسێکی گشتی لە گۆڕانکاری ڕێکخراوەی لاوان لە کۆنگرە دا کرد.

بڕگەی کۆتایی تەرخان کرابوو بۆ سەرنج و تێبینی و پرسیاری بەشداربوانی سیمینار کە بەپێی پێویست لەلایەن بەڕێوەبەرانی سیمینارەوە وڵام درانەوە دۆای ١:٣٠ دەقە سیمینار کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.

 

sminari danmark 9.94 2