Warning: getimagesize(images/12312558_1628681274048444_87079236_n.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468

seminar.logoڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی٥ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاری یەکیەتیی کوردان لە شاری ئێسکیلستونا

بە بەشداری  ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە و دەورووبەری سمینارێکیان بۆ بەڕێز "فرێدریک ماڵم"  پارلمانتاری سویدی لە حیزبی لێبرال و دۆستی نزیکی کورد پێک هێنا.

 

 

سەرەتا لەلایەن خاتوو " شیلان ئینفرادی"یەوە، بەخێرهاتنی بەشداربووان و بەتایبەت کۆڕگێڕ فرێدریک ماڵم کرا و  داوا لە بەڕێز فرێدریک ماڵم  کرا بۆ پێشکەش کردنی باسەکەیان.

 

سەرەتا بەڕێز فرێدریک باسێکی تێروتەسەلی لە سەر مەسەلەی  کورد بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەتایبەتی کرد و لەنێوان باسەکەیدا ئاماژەیەکی بە پێوەندی خۆی و ئاشنابوونی بە گەلی کورد و کێشەکانی کورد گەڕاندەوە بۆ سەرەتاکانی ساڵی 1990ی زایینی و گوتی هەر لەو کاتانەوە کەوتومەتە باس و خواسکردن لەگەڵ کوردان و دوای ڕووخانی ڕژیمی " سەدام " زیاتر تێکەڵاوی کورد و بەتایبەت رێکخراو و حیزبە کوردییەکان لە سوید بووە.

 

12312558 1628681274048444 87079236 nبەڕێز ماڵم لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی دوور و درێژی کورد کرد و ووتی لە پاش شەڕی یەکەمی جیهانییەوە  ناسیونالیزمی کورد پەیدا دەبێ و کورد زیاتر بەدوای مافی خویدا دەگەڕێ و هەوڵی بەدەستهێنانی مافی چارەنووس دەدات هەر بۆیە بەردەوام لەلایەن وڵاتانی باڵا دەست بەسەر کوردستان و داگیرکەرانی کوردستان زیاتر و دڕندانەتر قەتڵ‌وعام دەکرێن و هەوڵی لەناوبردنی شورشەکانیان دەدرێت.

لە بڕگەیەکی دیکەی باسەکەیدا بەڕێز فرێدریک  تیشک دەخاتە سەر کوماری کوردستان و ڕۆڵی  نەمر پێشەوا "قازی محەممەد"  و "مەلا مستەفا با‌رزانی" وەک  شۆڕشێکی نوێ و سەرکردەیەکی دیاری گەلی کورد لە مێژوودا وەسف دەکات.

 

 ناوبراو هەر لەدرێژەی ئەو باسەدا ئاماژە بە شۆڕشی  کوردستانی رۆژهەڵات و شەهید کردن و تیرۆری ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات شەهیدان دکتور قاسملوو و دکتور شەرفکەندی، دەکات.

 

بەڕێز ماڵم لە بڕگەیەکی دیکه‌ی باسەکەیدا ئاماژه‌ بە کوردستانی باشوور دەکات و دەڵێ بە خۆشییەوە سەرەڕای هەموو کەم و کۆڕییەکان، لە ئێستادا کوردستانی باشوور ڕزگار کراوە و زۆر نزیکیشە لە سەربەخۆیی.  لە ئەگەری یەگگرتوو بوونیان لە ئیستاوە دەتوانن سەربەخویی رابگەیەنن.

ئەو پارلەمانتاری سوید باسی  کوردستانی باکووریش کرد و ووتی لەو بەشەی کوردستانیشدا کورد بێ زیان نەبووە. نەک هەر تێکۆشان و حیزبی کوردی، بگرە زمانی کوردیش قەدەغە بووە لە لایەن  ترکیاوە.

 

 ناوبرا بە وردی ئاماژەی بە شەری داعش و وڵاتە زلهێزەکان کرد و لەو پێوەندییەشدا قارەمانێیەتی و خۆڕاگری پێشمەرگەی بەرز نرخاند.

شایه‌نی باسە ئەو پارلەمانتارە سویدییە لە پێوەندی لەگەل ئێران و ئاخوندە کۆنەپەرستەکانی ئەو وڵاتە و قاتڵانی "د. قاسملوو و شەرەفکەندی" دا بێ دەنگ نەبوو و ئاماژەی بە گرتن و ئەشکەنجەدانی خەڵکی بێ تاوانی ئێران و بەتایبەت خەڵکی کورد و ئیعدام کردنی لاوان و زیندانییانی سیاسی بە شێوەیەکی نامەشروعانە کرد.

 

بەشی کۆتایی  سیمینارەکە بە پرسیار و تێبینی بەشداربووان و وڵامدانەوەی بەڕێز "فرێدریک ماڵم" کۆتایی پێهات.