konfransi perlemani orupa leser urmiye 94.8 1 بەشداری هەیئەتی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسێک  لەسەر دەریاچەی ئۆرومیە لە شاری برۆکسل کە لە پەرلەمانی ئۆروپا لە لایەن رێکخراوی "یوو ئێن پی ئۆ" سازکرابوو.

هەیئەتی یەکیەتیی لاوان پێکهاتبوو لە مهرداد خوسرەی بەرپرسی گشتی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوی وڵات و دیار حاتەمی، بێستون سەید‌حوسێنی و چالاک قادری ڕۆژی ١٦/١١/٢٠١٥ کاژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ  کۆنفرانس دەستی بە کارەکانی کرد.

  konfransi perlemani orupa leser urmiye 94.8 2کۆنفرانس دابەش کرا  بە سەر چەند بەشدا و چەندین کەسی شارەزا کە بریتی بوون لە بەڕێز پۆرفۆسۆر ستێفان بلۆکمانس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوی ئەوروپا لە پارلەمانی ئەوروپا، خاتوو ئێستێر پۆزۆ فێڕا ڕێکخەری پەیوەندیەکانی وڵاتانی مەدیتەرانە لە بواری ژینگە لە پارلمانی ئەوروپا، دوکتۆر ستێفان میشکە لە زانکۆی ئایسلەند لە بەشی ژینگە ناسی، خاتو ئایدا کەرەمەلی وتەبێژی ڕێکخراوەی ئازەربایجانی باشور و ئەمیر مەردانی وتەبێژی ڕێکخراوی خۆێندکارانی ئازەربایجانی باشور .

سەرەتا لەلایەن بەڕێز ستیفان بلۆکمانس بەخێرهاتنی هەموان کرا و وتارێکی سەبارەت بە ڕەوشی ئێران  و سیاسەتەکانی ئەوروپا بەرانبەر بە دەوڵەتی ئێران بەتایبەت ڕێکەوتنەکانی ئەتومی ئەم دوایەی ئێران پێشکەش کرد.

konfransi perlemani orupa leser urmiye 94.8 4دواتر لەلایەن خاتوو ئێستەر پۆزۆ فێرا باسێکی لەسەر بەرنامەی کاری  خۆی وەکوو وتەبێژی ژێنگەی پاریس و پلان و کاری خۆیان لە پارلەمان، پیشکەش کرد.

پۆرفۆسۆر دۆکتۆر ستێفن میشکە لە زانکۆی ئیسلەند بەشی ژینگە وتارێک و ڕاپۆرتێکی لەسەر مێژوی دەریاچەی ورمێ و هۆکارەکانی وشکنبونی بە شێوەێکی زانستی باس کرد .  

دواتر لەلایەن خاتوو ئایدا کەرەمەلی باسێک لەسەر سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران کرا بەرانبەر بە نەتەوەکانی بندەستی ئێران و گرینگی نەدانی دەوڵەت بە ئەو ناوچانەی کە غەیری فارسن و هۆی وشک بوونی ئەو دەریاچەیەیی گەڕاندەوە بۆ سیاسەتی غەڵەتی ڕژێمی ئێران و گۆنەدان بە داخوازی و ڕێپێوانەکانی خەڵکی ئێران سەبارەت بە دەریاچەی ئۆرومیە.

ئەمیر مەردانی باسێکی لەسەر چەوسانەوەی نەتەوەکانیتری غەیری فارسی ئێران و هەروەها هۆکارەکانی وشک بوونی دەریاچەی ورمێی بۆ سیاسەتی ئێران گەڕاندەوە تاکوو ئێران بتوانێت لە ئاو خیزی دەریاچەکە کەڵک بۆ پتاندیۆمی ئۆرانیۆم بگرێ، بەگۆێرەی وتەکانی بەڕێزیان رێژەیەکی زۆری ئۆرانیومی لە دەریاچەی ئۆرۆمیە تروکاندوە.

دواتر لەلایەن نوێنەرانی یەکیەتیی لاوان هەرکام لە بەڕێزان دیاری حاتەمی و بێستون سەید حوسێنی چەند ڕاو بۆچونێک و چەند وردەکاریان لە هەمبەر پرسی زەریاچەی ورمێ خستە روو.

بەڕێز حاتەمی کێشەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کشاوەرزەکان زەرەری زۆریان کردوە لە کاری کشاورزیدا بەهۆی وشکی یاخود کەرمی ئاو و ئەو وشکیەی بە هۆکاری چەندین نەخۆشی زانی بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە، و بەڕێزیان وەکوو تاکەبەشدار بووی شاری ورمێ لەو کۆنفرانسەدا ئامادەبوو.

konfransi perlemani orupa leser urmiye 94.8 3دواتر بەڕێز بێستون سەرەڕای سپاس بۆ بەشداربوان باسێکی لەسەر کورد لە ورمێ و نزیکی کورد لە دەریاچەکە و کێشەکانی ئەم دوایەی وەرزشگای والیباڵی ورمێ کرد و بێڕێزیەکانی ئازەرییەکانی ئورمیە بە کورد و باسێکی لەسەر ڕێژەی کورد لە ورمێ لە وڵامی چەندین نەزەرو بۆچوندا، ڕوون کردەوە .

بەڕێزیان لە درێژەی وتەکانیدا کێشەی وشکبوونی زەریاچەی ورمێی بۆ زیاتر لە پەنجاو سێ هەزار چاڵی ئاوی دەستکرد و غەیری موجاز گەڕاندەوە و هەروەها ئاماژەی بە لەناو چوونی دوو گیانلەبەری نایاب لەو گۆلەدا کە بریتین لە فلامینگۆ و مەیگۆێکی خاس کە تەنیا لەو دەریاچەیەدا بوون.

بڕگەی کۆتایی  کاری کۆنفرانس تەرخان کرا بۆ پرسیار و وڵامی بەشداربووان و پاش ئالوگۆڕی بیروورا کۆنفرانس کۆتایی بە کارەکانی هات.

konfransi perlemani orupa leser urmiye 94.8 5