komitey holendi lawan 1394 2رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ٢٥ی ئۆکتۆبری٢٠١٥ی زاینیی، له‌ شاری زواڵه‌ی وڵاتی هوله‌ند، کۆنفرانسی ساڵانه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌ڕێوه‌چوو.

کۆنفرانس به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی لاوان و لایه‌نگرانی لاوان و هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان: جه‌لال ره‌وانگه‌رد سکرتێری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ و به‌ڕێز حه‌سه‌ن به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له‌ وڵاتی هۆله‌ند و مهرداد خوسره‌وی به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسه‌که‌ به‌ خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن بەڕێز  له‌یلا مێهرابی به‌رپرسی  یه‌کیه‌تیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هۆله‌ند، به‌خێرهاتنی میوانان و ئه‌ندامانی  کرا، و بەرنامەی کاری کۆنفرانس راگەیەندرا. که‌ بریتی بوو له‌ ڕاپۆرتی کومیته‌ و هه‌ڵبژاردن و چه‌ند باسێک سه‌باره‌ت به‌ لاوان.

له‌ به‌شی یه‌که‌مدا به‌ڕێزیان ڕاپۆرتی کاری لاوانی به‌ تێرو ته‌سه‌لی باس کردو دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌وه‌ باس و پرسیاری له‌سه‌ر کرا. و دواتریش ڕاپۆرتی ماڵی له‌لایه‌ن خاتوو شه‌ونم مێهرابی خۆێندرایه‌وه‌.

 

دواتر چه‌ند باسێک لە کۆنفرانس پێشکه‌ش بە ئامادەبووان کرا.

komitey holendi lawan 1394 1 

له‌ به‌ش یه‌که‌می باسه‌کاندا به‌ڕێز جه‌لال ڕه‌وانگه‌رد سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ڕێگای سکایپه‌وه‌ به‌شداری کۆنفرانسی کرد و باسێکیان لەسەر رێکخراوەیی یەکیەتیی لاوان و دواتر سوپاسی به‌شداری به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب و ئه‌ندامانی کومیتەی حیزب و لاوانی کرد.

 دواتر بەڕێز مهرداد خوسره‌وی نۆێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و کۆنفرانسه‌دا سوپاسی کومیته‌ی لاوانی هۆله‌ندی کرد که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا تاونیویانه‌ چه‌ندین کاری به‌نرخ بۆ لاوان ئه‌نجام بده‌ن و دواتریش باسی له‌ سه‌ر لاوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ گشتی و کومیته‌ی نۆێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چه‌ندین بڕیارو ڕاسپارده‌ی تری کرد.

پاش پێشکەش کردنی بابەتەکان، کات ته‌رخان کرا بۆ پرسیار وڵامی به‌شداربووانی کۆنفرانس و به‌پێی پێویست له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان سکرتێر و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ وڵام درانه‌وه‌.

دواتر به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن به‌رپرسی گشتی کومیته‌ی حیزب له‌و وڵاته‌ چه‌ند وته‌ێکی پێشکه‌ش کرد و پاڵپشتی خۆی و  کومیته‌ی حیزبی بۆ زیاتر هاوکاری لاوان دوپات کرده‌وه‌.

له‌ به‌شی کۆتای کۆنفرانس هه‌ڵبژاردنی کمیته‌ی تازه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بوو که‌ به‌ سه‌رکه‌وتوی کومیته‌ێکی کارێ نۆێ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لاوان هه‌ڵبژێردرا و له‌ یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ش به‌ڕێز کاک ئارام زه‌رزا وه‌کوو به‌رپرسی گشتی هه‌ڵبژێردرا کۆنفرانس بۆ ماوه‌ی 5 سه‌عات به‌ سه‌رکه‌وتووی کۆتایی پێ هات.