IMG 20200224 104206 767

یادی ۷٤ هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات بەرزڕاگیرا.

۷٤ هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەرزڕاگیرا.
لاوان میدیا: ڕۆژی شەممیە ڕێکەوتی ۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۸ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی ۷٤ هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" دەستیپێکرد، پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگەیەندرا.
پاشان بەڕێز " شەهریار نەقشبەندی" بەرپرسی هەرێمی ئورووپای باشووری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەیەوە پەیامێکی پێشکەشکرد.
دواتر پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوان لە لایەن هاوڕێ "دڵنیا پیری" بەرپرسی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی لاوان پێشکەشکرا.
پاشان هاوڕێ "ئیدریس ڕۆستەمی" پەیامی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەشکرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا لەوحی ڕێزلێنانی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی لاوان، پێشکەش بە بەڕێزان "شەهریار نەقشبەندی" بەرپرسی هەرێمی ئورووپای باشووری حیزبی دێموکرات و هاوڕێ "شێرکۆ ڕەشد" بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی لاوان کرا.
پاشان خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕێزان "ڕامیار فەتحی " و "کەماڵ تەنوویش" کرا کە تەمەنی ئەندامییەتی یەکیەتیی لاوانیان تێپەڕاندبوو.
بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکە تایبەت بوو بە باسێکی سیاسی سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی لاوان لە ئێران و کوردستاندا کە ئەم باسە لەلایەن بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" شرۆڤەکاری سیاسی پێشکەشکرا.
بڕگەیەکی تری ڕێوڕەسمەکە بە پارچە شیعرێکی خانمە شاعیر " بەهار حسەینی" کچی شاعیری کۆچکردوو خاتوو "ژیلا حسەینی" ڕازێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەدا " ڕامیار فەتحی" پارچە شێعرێکی پێشکەشکرد.
بڕگەکانی دیکەی ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانی و میوزیکی دوو لاوی هونەرمەندی ڕۆژئاوای کوردستان "ڕۆمی" و "ئەیاز" زیاتر ڕازێندرایەوە.